ڤیدیۆ.. تاکە شەڕی راستەقینەی تۆماركراوی بڕوس لی لە یاریی بۆكسینگ

03:30 - 03/01/2022

8875جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە کاتێکدا زۆر کەس دەڵێن کە بروس لی هەرگیز پێشتر شەڕێكی ڕاستەقینەی نەکردوە و ئەو تەنیا لە فیلمەکاندا باشە و شارەزایی نەبوە بۆ شەڕی ڕاستەقینە یان پێشبڕکێ بكات لە پاڵەوانێتیە وەرزشییەكان، ئێمە ئەو ڤیدیۆیەمان دۆزییەوە کە باسی تاکە شەڕی بۆکسینگی تۆمارکراوی بروس لی دەکات.

بروس لی دەستی کرد بە وینگ چۆن لەگەڵ گەورە مامۆستا ئەو یارییە ئیپ مان و ساڵێک دواتر بەهۆی کێشەی شەڕی سەر شەقامەوە گوازرایەوە بۆ ئەمریكا، چونكە كێشەی لەگەڵ كوڕە دەوڵەمەنەكانی هۆنگ كۆنگ دەناییەوەو باوی بە ناچاری گواستییەوە بۆ قوتابخانەیەکی دیكە لە ئەمریكا.

دوای دو ساڵ و لە ساڵی 1958، لی لەلایەن مامۆستا و ڕاهێنەری بۆکسێنی برای تیپی قوتابخانە ئێدواردەوە ڕێنوێنی کرا.

لە تەمەنی 18 ساڵیدا لە 29ی ئازاری 1958 بروس لی بەشداری کرد لە خولی بۆکسینگ قوتابخانەکانی هۆنگ کۆنگ.

بروس لی خۆی گەیاندوەتە یاری کۆتایی و لە بەرانبەر پاڵەوانی پێشوی ئەو پاڵەوانێتیە یاری یكردوەو سەركەوتنی بەدەستهێناوە.

 

نیشانەکردن

#جیهان