تەرمی یاریزانێك دوای دو ساڵ لە دیارنەمانی دۆزرایەوە

04:21 - 30/12/2021

4728جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پۆلیسی برانسۆن لە میسۆری، ئاشكرایكرد كە دەیڤد کۆنیگ، كە جەنگاوەرێکی یارییەكانی هونەری جەنگی تێکەڵاوەو نزیکەی دو ساڵە بێسەروشوێن بوە، بە مردویی دۆزراوەتەوە.

بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی برانسۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە پاشماوەی ئێسکەكانی ئەو یاریزانە هەفتەی ڕابردو لە یەكێك لە دارستانەکاندا دۆزراوەتەوە لەلایەن چەند كەسێكەوە  کە بەدوای شاخی ئاسکدا گەڕاون.

پۆلیس وتی، هۆکاری گیانلەدەستدانی ئەو گەنجە نەزانراوە، بەڵام ئەنجامەكە ئەوە دەردەخات كە ئەو یاریزانە نەكوژراوەو پزیشکێک دوپاتی کردەوە کە کۆنیگ لە تەمەنی 25 ساڵی گیانی لەدەستداوە.

لێکۆڵەرەوەکانی پۆلیس هەندێک لە کەلوپەلە تایبەتییەکانی ئەو یاریزانەیان دۆزیەوە لە کاتی گەڕان لە ناوچەکە، کۆنیگ دوایین جار لە ٨ی شوباتی ساڵی ڕابردو بینرا و لەو کاتەوە دەزگای فیدڕاڵی بەدوای ئەو یاریزانەدا دەگەڕان.

باوکی کوینگ ریک یانەیەكی وەرزشی لە برانسۆن بەڕێوەدەبات و وتی کوڕەکەی لە هەمو ژیانیدا ڕاهێنانی وەرزشی کردوە، وە ئەو کاری كردوە بۆ ئەوەی ببێتە جەنگاوەرێکی پرۆفیشناڵ.

ئەو ڕایگەیاند کە کوڕەکەی یەکەم شەڕی دۆڕاندوە دوای ئەوەی قاچەکانی بریندار بوە لە یارییەكەدا، بەڵام دواتر پێنج شەڕی لەسەر یەكی بردوەتەوە.

نیشانەکردن

#جیهان