خەندان سپۆرت
بەرپرسانی وەرزشی چین بڕیارێكی توند لە دژی یاریزانانی تیمی نەتەوەیی هەڵبژاردەكەیان دەدەن و بە هەمو شێوەیەك نەخشاندنی تاتۆی نوێ لەسەر جەستەیان قەدەغە دەكات.
لە لێدوانێکی فەرمیدا، وتەبێژی دەسەڵاتی وەرزشی چینی ڕایگەیاند: "یاریزانانی تیمی نەتەوەیی و تیمی گەنجانی خوار 23 ساڵیش بۆیان نییە تاتۆی نوێ لەسەر جەستەیان بنەخشێن و ئەو کەسانەی کە تاتۆیەکیان هەیە ئامۆژگاری لابردنیان دەکرێت".
"بۆ یاریزانانی خوار تەمەن 20 ساڵ و تیمە گەنجەکانیش هەمان بڕیار پەسەند دەكرێت و بە هیچ شێوەیەك بۆیان نییە تاتۆ بنەخشێنن".
دەسەڵاتی وەرزشی چینی ئاماژەی بەوەدا کە ئەو بڕیارەی بەئامانجی ئەوە دەركردوە كە" ڕۆحی پۆزەتیڤی یاریزانانی تۆپی پێی چینی بەگشتی و دابینکردنی مۆدێلێکی باش بۆ کۆمەڵگا بخەنەڕو".
لە کانونی دوەمی 2018، دەسەڵاتدارانی چینی نمایشکردنی کەسانی بە ناوبانگی بە نەخشاندنی تاتۆی سەرەنجڕاكێش لە تەلەڤیزیۆنی دەوڵەت قەدەغە کرد.
دەسەڵاتدارانی چین بەردەوام پەیڕەوی سیاسەتێک دەکەن بە مەبەستی پاراستنی بەها ئەخلاقییەکان لە کۆمەڵگای چینیدا.