10 شاری وڵاتی چین لە 2023 باوەش بۆ یارییەكانی جامی ئاسیا دەكەنەوە

02:56 - 30/12/2021

2854جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی وڵاتی چین ناوی ئەو شارانەی دیاریكرد كە باوەش بۆ یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2023 دەكەنەوە.

یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ناوی 10 شاری ئاشكراكرد كە میوانداری ئەو پاڵەوانێتیە دەكەن، كە پێك دێن لە شارەكانی "پەكین، تیانجین، شەنگەهای، چونگ چینگ، شیان، كینجداو، دالیان، چینگداو، شیامین و سوجۆ".

تاكو ئێستا بەشێك لە یارییەكانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2023 بەڕێوەچوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال ئەنجامدەدرێت، كە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە 24 هەڵبژاردە بەشداری دەكەن.

هەڵبژاردەی عێراق هەنگاوی باشی بڕیوە سەركەوتنی بۆ ئەو پاڵەوانێتیە مسۆگەر كردوە، بەڵام لە گەیشتن بە یارییەكانی مۆندیالی 2022ی قەتەر شكستی هێناوەو كۆمەڵێك ئەنجامی خراپی تۆماركردوە.