بەهێزترین پیاوی جیهان بە کۆرۆنا دەمرێت

02:53 - 28/12/2021

12767جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

فرێدریک سینیسترا، پاڵەوانی سێ جار کیک بۆکسینگی جیهان، دوای ئەوەی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بو، بەڵام نەخۆشخانەی جێهێشت و سور بو لەسەر ئەوەی لە ماڵەكەی خۆیدا بێت كە دواجار ڤایرۆسەكە بەسەریدا زڵ بو وە كۆتایی بە ژیانی هێنا.

ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی نوسیویەتی سینیسترا ناسراو بە "ئاندریتیکەر" و "بەهێزترین پیاوی بەلژیکا"، كە تەمەنی 41 ساڵ بو لە ماڵەکەی خۆی لە شاری سینی بەلژیکا، دوای ئەوەی بڕیاری دا لە ماڵەوە چارەسەری ئەو ڤایرۆسە سادەیە بکات، گیانی لەدەستدا.

ئەم یاریزانە كە سێ جار بوەتە پاڵەوانی جیهان لە 26ی نۆڤەمبەر لەلایەن ڕاهێنەرەكەیەوە ناچار كرا كە بچێتە نەخۆشخانە، یاریزانەكەش چەند وێنەیەكی خۆی بڵاوكردوەتەوە نوسیویەتی "ئەو ڤایرۆسە سادەیە من ناوەستێنێت".

سینیسترا پێشتر ڤیدیۆیەکی بڵاو کردەوە کە پیشانی دەدا کە تێدەکۆشێت بۆ هەناسەدان، وتی کە "کاتی بەفیڕۆدانی لەگەڵ تەمبەڵی نییە".

میدیاکانی بەلژیکا دوپاتیان کردەوە کە سینیسترا داوای کردوە لەسەر بەرپرسیارێتی خۆی نەخۆشخانە جێبهێڵێت و دواین دەرکەوتنیشی لە هەژمارە فەرمییەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لە 13ی کانونی یەکەم بو، بەڵام دو ڕۆژ دواتر بەهۆی جەڵتەی دڵەوە گیانی لەدەستدا، پێش ئەوەی ژنەکەی پەیامێک بنێرێت کە سینیسترا بە کۆڤید-19 نەمردوەو هەرگیز قبوڵی نەدەکرد کە ئەوەی بەسەریدا هاتوە بۆ بڵاوکردنەوەی ترس و داوای کوتانی بەکار بهێنرێت".

لە مانگی نۆڤەمبەر پاڵەوانی پێشوی بۆکسینگ نوسیبوی: من بەردەوام دەبم لە شەڕکردن بۆ مردن وەک پیاوێک بەبێ خۆبەدەستەوەدان و مردنێك بەبێ پەشیمانی. 

سینیسترا لە ماوەی پیشەکەیدا چەندین نازناوی کیکبۆکسینی قورسی جیهانی و ئەوروپی بردوەتەوەو لە ساڵی 2004دا نازناوی ناوخۆیی لە بەلژیکا بەدەست هێنا و 39 بردنەوەی بەرانبەر 9 شکست تۆمار کرد و بە "بەهێزترین پیاوی بەلژیکا" ناوزەند كرابو.

نیشانەکردن

#جیهان #كۆرۆنا