خەندان سپۆرت
به‌رپرسانی كه‌ناراوی شاری مۆرۆ به‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاند، پیاوێك به‌مه‌ستی ئه‌نجامدانی سەمای سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریا چوه‌ته كه‌ناراوه‌كانی ئه‌و شاره، به‌ڵام به‌هۆی هێرشی ماسییه‌كی قرشه‌وه، ده‌ستبه‌جێ مردوه و پۆلیسیش هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكردوه‌ته‌وه و كه‌ناراوه‌كانیان بۆ ماوه 24 كاتژمێر داخستوه.
به‌ڕێوه‌به‌رانی به‌نده‌ری كه‌ناراوه‌كانی مۆرۆی به‌ی ویلایه‌تی كالیفۆڕنیای ئه‌مریكا ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایانگه‌یاند، پاوێك به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سەما و یاریكردن لەسه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریا چوه‌ته كه‌ناراوه‌كانی شار مۆرۆ به‌ی و له‌ئه‌نجامی هێرشی ماسیه‌كی قرشه‌وه مردوه.
پۆلیسی شاری مۆرۆ له لێدوانێكدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه، وەرزشەوانەكە به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی سەمای سه‌ر شه‌پۆلی ده‌ریا چوته كهناراوهكای ئه‌و شاره و پاش ئه‌وه‌ی له ناكاو له لایه‌ن ماسییه‌كی قرشه‌وه هێرشی كراوه‌ته سه‌ر ده‌ستبه‌جێ مردوه.
له‌لای خۆشییه‌وه نوسینگه‌ی پزیشكی دادوه‌ری سه‌ر به ناوچه‌ی سان لویز ئۆبیسپۆو كه چه‌ند كیلۆمه‌ترێك له‌و كهناراوهوه دوره، باسی لهوهكردوه، "روداوێكی دڵته‌زێنه به‌تایبه‌ت كه ئێمه له پشوكانی یادی كریسمسداین، له پاڵ ئه‌م ڕوداوه‌شدا كه‌شوهه‌وا و بای ئه‌م وه‌رزه جۆش و خۆرشی ئه‌و گه‌مه‌یه‌ی له ئه‌نجامده‌رانی تێكدا و كه‌ناراوه‌كان به مه‌به‌ستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان داخران".
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌ردو كه‌ناراوی شاری مۆرۆ به‌ی و سته‌یت پار به كراوه‌یی مابونه‌وه، به‌ڵام به بڕیاری به‌رپرسانی ئه‌و كهناراوانه ده‌ستبه‌جێ و بۆ ماوه‌ی 24 كاتژمێر ئه‌و كهناراوانه داخران.