مێندی تاوانبارکرا بە دۆسیەیەكی نوێی دەستدرێژی سێکسی

04:55 - 22/12/2021

4673جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرگریکاری یانەی مانچستەر سیتی بنیامین مێندی تاوانبارکرا بە دەستدرێژییەکی نوێ لە کاتی دادگای كردنیدا لە یەكێك لە دادگاكانی وڵاتی بەریتانیا.

بەم تۆمەتە نوێیە، ژمارەی دۆسیەكانی دەستدرێژی سێکسیی مێندی بۆ 7 بەرزبونەوە كە چوار لەوانە بەرانبەر خانمان بوە.

حەوتەمین تۆمەتی دەستدرێژی سێکسی پەیوەندی بە سکاڵایەکی نوێی ئەو کارانەوە هەیە کە گوایە لە مانگی حەوتی ڕابردودا ئەنجامیان داوە، لە کاتێکدا دەستدرێژی سێکسی پێشوو لەنێوان تشرینی یەکەمی 2020 و ئابی 2021دا ئەنجام دراوە.

لە مانگی ئابی ڕابردوەوە مێندی راگیراوەو دوای ئەوەی پۆلیسی بەریتانیا ئەو یاریزانەی  تۆمەتبارکرد بە ئەنجامدانی سێ تاوانی دەستدرێژی سێکسی لە تشرینی یەکەمی 2020 و چوارەم دەستدرێژی سێکسی لە مانگی ئابی 2021 لە ماڵەکەی خۆی لە پرستۆن لە چیشایر ئەنجامدراوە، پێش ئەوەی دو تۆمەتی دیەكەی بۆ زیاد ببێت لە 17ی تشرینی دوەم.

مانچستەر سیتی 52 ملیۆن پاوەندی داوە لە گرێبەستی ئەو یاریزانە كە لە ساڵی 2017ەوە بۆ یانەكەی گواستەوەو ئەو یاریزانەی كرد بە گرانترین بەرگریکار لە مێژودا.

 

نیشانەکردن

#مانچسته‌ر سیتی