ئەندریاس ئینێیستا چەند نهێنیەكی سەیر ئاشكرادەكات

01:47 - 21/12/2021

6353جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەندرێس ئینێستای ئیسپانی و یاریزانی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە چەند نهێنییەکی ژیانی تایبەتی خۆی ئاشکرادەکات.

ئینێستا ئاشکرایکردوە كە لەژیانیدا تاکە شتێک کە زۆر لێی دەترسێت گەشتکردنە بە فڕۆکە.

ئەستێرەکەی یانەی ڤیسیڵ كوبی ژاپۆنی وتی: " هەمو کات لەگەشتکردن بە فڕۆکە دەترسم، هۆکارەکەی ڕون نییە لەلام، بەڵام حەز بەسواربونی فرۆکە ناکەم".

ئینێستا ئاشکراشیکردوە زۆر حەز دەکات شەوان لەکاتی خەودا (گۆرەوی) لەپێدابێت.

کاپتنەکەی پێشوی یانەی بەرشەلۆنە نهێنییەکی دیکەی ژیانی ئاشکراکردوەو وتویەتی کاتێک بۆ یەکەمین جار ماچی کردوە لەناوەڕاستی شاری بەرشەلۆنەدا بوە، بەڵام ناوی ئەو کچە هاوڕێیەی ئاشکرا نەکردوە کە ماچی کردوە.