ئەگەر ئەم نیشانانەت بەدی كرد، لە وەرزشكردن بوەستە

05:16 - 07/12/2021

3012جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

وەرزشكردن سودی تەندروستی گرنگی هەیە، هۆكارە بۆ پاراستنی تەندروستی جەستە لە چەندین نەخۆشی مەترسیدار، بەڵام پێویستە بە شێوەیەكی تەندروست و رێكخراو بكرێت و زیادەڕەوی تێدا نەكرێت، ئەگەر هەستت بەم نیشانانە كرد لە كاتی وەرزشكردن پێویستە بوەستیت بە شێوەیەكی كاتی تا لە تەندروستیت دڵنیادەبیتەوە.

1. ئازاری لەناكاوی سنگ
دەكرێت ئاماژەبێت بۆ جەڵتەی دڵ، باشترە سەردانی پزیشك بكەیت.

2. هەناسەتەنگی
رەنگە هۆكاری گرفت بێت لە دڵدا، هەربۆیە وەرزش مەكە و سەردانی پزیشك بكە.

3. سەرگێژخواردن
ئەو كەسانەی یەكەمجاریانە وەرزش دەكەن ئاساییە توشی ئەم حاڵەتە بن، بەڵام ئەو كەسانەی ماوەیەكە وەرزش دەكەن و توشی دەبن نابێت پشتگوێی بخەن.

4. ناهاوسەنگی لێدانی دڵ
ئاساییە لێدانی دڵ زیاد بكات ئەو كاتەی وەرزش دەكەیت، بەڵام ئەگەر هەستی بە ناهاوسەنگی لێدانی دڵی كرد، باشترە راوێژ بە كەسێكی پسپۆڕ بكات.

5. ئازاری جەستە
ئەگەر ماوەیەكە وەرزش دەكەیت و یەكەمجارت نییە، پێویستە ئازاری جەستەت پشتگوێ نەخەیت، دەكرێت بە هەمانشێوە ئاماژە بێت بۆ نەخۆشی دڵ، بەتایبەتی ئەگەر ئازارەكە لە مل، پشت، گەدە و شویلگە بێت.

6. ئارەقی سارد
ئارەقكردنەوە شتیكی ئاساییە و كاردانەوەی جەستەیە بەهۆی بەرزبونەوەی پلەی گەرمی جەستە، بەڵام ئەگەر لەگەڵ ئارەقكردنەوەكە دڵتێكەڵهاتنی لەگەڵ بو، سەردانی نەخۆشخانە بكە.

نیشانەکردن

#جیهان