سیسی: محەممەد سەڵاح پاڵەوانە و هەمیشە لەگەڵ میسردا

04:54 - 05/12/2021

1789جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

سەرۆکی میسر عەبدولفەتاح ئەلسیسی ستایشی محەممەد سەڵاحی ئەستێرەی لیڤەرپولی کرد وەک پاڵەوان ناوی برد.

ئەمرۆ یەکشەممە، سیسی بۆ بیستنی ڕاوبۆچونەکانیان بەشداری لەدانیشتنێکی دیالۆگدا لەگەڵ کۆمەڵێک لەکەسانی ئارەزومەنددا کرد و باسی ئەستێرەی لیڤەرپول مو سەڵاحی كرد كە خەڵكی وڵاتەكەیەتی.

یەکێک لە ئامادەبوان داوای کرد بۆ جارێکی دیكە چاوی بە محەممەد سەڵاح بکەوێت،  سیسی وەڵامی دایەوە و وتی: ئێمە سەڵاح دەهێنین بۆ بینینی تۆ.

سەرۆکی میسر سەبارەت بە ئەستێرەی لیڤەرپول قسەی کرد و وتی: سەڵاح پاڵەوانە و هەمیشە لەگەڵ میسرە.

سیسی لە هەمان کۆنفرانسدا لەگەڵ ئامادەبوێکی ئارەزومەند سەبارەت بە ئاواتی خۆی قسەی کرد و وتی: دەمەوێت لە یانەی ئەهلی ببم بە مەلەوان.

سیسی ئەوەشی وت: "پێم وایە ئەهلی دەستبەجێ پێشوازی لەوە دەکات، چونكە مەحمود ئەل خەتیب سەرۆکی یانەی ئەهلی پێشتر ڕەزامەندی بۆ ئەو داواكارییەت دەربڕیوە".

نیشانەکردن

#محمد سەڵاح