دەستەکانی سلێمانی سەرکەوتنێکی گەورەو گرنگیان تۆمارکرد

04:17 - 04/12/2021

988جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

تیمی تۆپی دەستی یانەی سلێمانی سەرکەوتنێکی گەورەی لە خولی نایابی عێراقدا نوسیەوە.

لە یارییەکی هەفتەی حەوتەمی خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق یانەی سلێمانی چوارەمی ریزبەند میوانداری یانەی تەعاونی کرد.

یاریزانانی یانەی دایک لە یارییەکەدا بەبەهێزی و ئاستبەرزی دەرکەوتن و یارییەکەیان بە ئەنجامی ۲٦ـ۲٠ گۆڵ لەبەرژەوەندی خۆیان کۆتایی پێهێنا.

بەو ئەنجامە یانەی سلێمانی پێگەی خۆی لە پلەی چوارەمی ریزبەندی گشتی خولەکەدا قایمترکرد. 

خولی نایابی تۆپی دەستی یانەکانی عێراق بەبەشداری ۱۲ یانە بەڕێوەدەچێت و یاریزانانی یانەی سلێمانیش تا ئێستا خاوەنی پێنج سەرکەوتن و یەکسان بوونێکن.

نیشانەکردن

#ناوخۆیی