نوێترین چاوپێكەوتنی مێسی لەگەڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ

03:23 - 04/12/2021

1825جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دوای ئەوەی لیۆنێل مێسی ئەرژەنتینی و یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان بوە خاوەنی باڵۆن دۆری حەوتەم، چاوپێكەوتنێكی دوردرێژی لەگەڵ گۆڤاری فڕانس فوتبۆڵ ئەنجامدا كە گرنگترین تەوەرەكانی گفتوگۆكەیان بەمشێوەیە بو.

لیۆنێل مێسی: "من لە خێزانێکی چینی کرێکارەوە هاتوم، باوکم هەمو ڕۆژ کاری دەکرد و ئێمە لە گەڕەکێکی هەژارنشیندا دەژیاین، ئێمە هیچ شتێکمان نەبو لە ماڵەوە، بەڵام ئەوان بەردەوام كاریان دەكرد بۆ ئەوەی لە هیچمان كەم نەبێت".

مێسی: "دایک و باوکی ئێمە مانای خۆشەویستیان و خۆنەویستیان فێر کردین و هانیان داین کە لەگەڵ هەموان بەو شێوەیە بین، من بەم بەهایانە گەورە بوم و کاتێک لە تەمەنی 13 ساڵیدا هاتمە بەرشەلۆنە، هەمان بەهام لە یانەکە و لە لامایسیا دۆزیەوە".

نەیمار پێشنیاری ژمارە 10ت بۆ کرد، بەڵام تۆ ڕەتت کردەوە؟
ئەفسانە مێسی: "ژمارە 10 هی ئەوە، من بەم دواییانە هاتوم بۆ تیمەکە و هاتوم بۆ یارمەتیدان، دەستپێشخەرییەکی زۆر باش بو لەلایەن ئەوەوە، وە من چاوەڕوانی ئەوەم دەکرد، چونکە نەیمار بە باشی دەناسم، من کاتی زۆرم لەگەڵ ئەودا لە بەرشەلۆنە بەسەربرد و ئێمە هاوڕێین، من زیاتر ئاسودە بوم لە جێهێشتنی ژمارە 10 بۆ نەیمار، من پێم خۆش بو ژمارەیەکی دیكە هەڵبژێرم کە خۆشم دەوێت ئەوەش ژمارە 30 بو". 

تۆ هەمیشە ڕەتت کردەوە کە خۆت بە باشترینی جیهان بزانێت، سەرەڕای بردنەوەی 7 تۆپی ئاڵتونی؟
مێسی: "من هەرگیز ئەوەم نەوتوە، یان بیرم لێی نەکردەوەتەوە، من تەنانەت بەدوایدا نەگەڕاوم، هەمو ئەو شتانەی دەمەوێت ئەوەیە کە یەکێک بم لە باشترین یاریزانەکانی جیهان". 

مێسی: هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە، بەڵام چۆن دەتوانم ئەمە بڵێم بەبێ ئەوەی بە هەڵە تێبگەین؟ بۆ من گرنگ نییە، یان با بڵێین زۆر گرینگی پێنادەم، ئەوە ئەو شتە ناگۆڕێت کە من کێم. 

چۆن ئەو هەواڵەت دەست کەوت کە کاتێک منداڵ بویت و نەخۆشی هۆرمۆنت هەبوە؟
ئەفسانە مێسی: "من زۆر بە باشی بیرمە کە لەگەڵ دایکمدا چەند تاقیکردنەوەیەکم ئەنجدا و لە ماوەی یەک بۆ دو کاتژمێردا هەواڵی خراپی هۆرمۆنەکەم پێگەیشت، بەڵام ئەوە نەی هەژاندم، لەوانەیە لەبەر ئەوە بوبێت من هێشتا منداڵ بوم و نەمدەزانی ئەوە مانای چییە". 

لیۆ مێسی: "دواتر چارەسەریان بۆ ڕون کردمەوە کە پێویست بو هەمو ئێوارەیەك دەرزییەک لە ڕانی خۆم بدەم، بەڵام ئەوە نەیهێشت کە من بە شێوەیەکی ئاسایی سەبارەت بە ژیانم بڕۆم، بەڵام من بەردەوام بوم لە یاری تۆپی پێ".

ئایا تۆ دەترسایت لەوەی کە بەردەوام نەبیت لە یاری تۆپی پێ؟
مێسی: نەخێر من بە ئاسایی بەردەوام بوم، ڕاستە کە من بەردەوام بوم لە چارەسەری خۆم، وە ئەوە ببو بە بەشێک لە ژیانم، من پێشتر دەچوم بۆ لای هاوڕێکانم و دەرزییەکم لەگەڵ خۆم دەبرد کە دەبوایە بە ساردی بمێنێتەوە". 

چۆن ڕۆژەکانی ڕۆیشتنت بەسەربرد، کاتێک خێزانەکەت نەیتوانی چارەسەریەکەت دابین بکات؟
مێسی: "چارەسەر گران بو، سەرەڕای هەمو ئەو شتانەی باوکم ئەنجامیدا بۆم، نیوێلس ئۆڵد بۆیز بەڵێنیان دا کە یارمەتیمان بدەن بۆ چارەسەركردنم، بەڵام ئەوان نەیانکرد، بابەتەكە زۆر ئاڵۆز بو". 

مێسی: "کاتێک دەرفەتەکەم پێگەیشت لە بەرشەلۆنە، بیرمە ماڵئاوایم لە دراوسێکانمان و هەمو ئەو کەسانە كرد کە ئێمە دەمانناسین، هەمو ژیانمان لەوێ لە ڕۆزاریۆ بو، بەڵام دەستبەرداری بوین، كاتێکی سەخت بو، هەرچەندە ئەوە حەزی من بو".

مێسی: "من هەرگیز بیرم لەوە نەکردۆتەوە کە بەرشەلۆنە بەجێ بهێڵم سەرەڕای ساڵی یەکەمم كە زۆر ئاڵۆزبو، پاشان من پێکانی قاچم هەبو، کە بۆ ماوەی سێ مانگ ئامادە نەبوم، لە ناوەڕاستی هەمو ئەمانەدا دایکم لەگەڵ براکانم گەڕایەوە ئەرژەنتین، پاشان خێزانەکەم جیا بونەوە". 

مێسی: "نازانم من مۆدێلم، حەز ناکەم ئەم ڕۆڵە بگێڕم، یان ئامۆژگاری كەس بكەم، من بۆ خەونەکانم شەڕم کرد سەرەتا ویستم ببم بە یاریزانێکی پرۆفیشناڵ، پاشان دەستم کرد بە دانانی ئامانجێكی دیاریکراو و لە ناوەڕاستی هەمو ئەمانەدا، منیش خۆشبەخت بوم، ئەمە پشت بە خودا دەبەستێت، وە پێم وایە ئەو هەمو ئەمانەی بۆ من هەڵبژاردوە". 

"من لە ساڵی 2011 گۆڵێکی مەزنم لە بەرامبەر ئەرسناڵ تۆمارکرد دوای ئەوەی تۆپەکە بەرزکرایەوە بەسەر ئەلمۆنیا و پاشان لێدان". 

ئایا تۆ هەمیشە پلانی ئەم جۆرە گۆڵانەت هەیە؟
مێسی: "نەخێر، هەمو شتێک لە هەندێک خاڵدا ڕو دەدات، پلاندان یان ڕاهێنانی گۆڵ تۆماركردن قورسە، ئەمە تەنیا لێدانێکە وەک ئەو لێدانانەی کە زۆر ڕو دەدەن". 

مێسی: "من هەمو ڕۆژێک مەشق دەکەم و هەوڵ دەدەم باشتر بم، من هەرگیز لە منداڵییەوە شێوازی یاریکردنم نەگۆڕاوە، دوای ئەوەی لێدانەکان بە شێوەیەکی خۆڕسک دێن، بە پشت بەستن بە بارودۆخ و وردەکاریەکانی یاریەکە، لە گۆڵەکەم بەرانبەر ئەرسناڵ، من ئەوەم بینی کە باشترین جوڵەیە بۆ تۆمارکردن، بۆیە کردم". 

تۆ گۆڵێکی ئەفسانەییت تۆمار کرد، وەک گۆڵەکەت بەرانبەر بایرن دوای ئەوەی تۆ بۆتینگت خستە دوای خۆت، یان گۆڵەکەت لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی 2009.
ئەفسانەی مێسی: ڕاستیەکە ئەوەیە، من پێم خۆش نییە گۆڵی "ناشیرین" تۆمار بکەم (بەپێکەنینەوە). 
 
لیۆ مێسی: "هێرشبەری جۆراوجۆر هەن، من خۆم بە هێرشبەری ناو سندوقەکە نازانم، من پێم خۆشە دەست بکەم بە لێدانەکەم لە شوێنێکی دور بۆ گۆڵ، بۆیە گۆڵەكانم کەمێک جیاوازن".

ئەوان دەڵێن تۆ کەسێکی شەرمن؟
لیۆنێل مێسی: "من دەتوانم جیاواز بم لەگەڵ ئەو کەسانەی کە باوەڕم پێیەتی، هاوڕێکانم، یان خێزانەکەم، لەوانەیە لە دەرەوەی ئەم بابەتە، من کەمێک شەرمنی بێت، بەڵام لەگەڵ کەسانی نزیکم کەسێکی ئاساییم، لەگەڵ هەستێکی گاڵتەجاڕی باش، وەك كەسێك كە هەوڵ دەدات هەمو کات چێژ وەرگرێت".