رۆناڵدینیۆ تۆمەتێك دەخاتە پاڵ گواردیۆلا

04:25 - 02/12/2021

4146جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

رۆناڵدینیۆی ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی بەرازیل و یانەی بەرشەلۆنە نهێنییەکی گەورە لەسەر جێهێشتنی ئەو یانەی کەتەلۆنییە ئاشکرادەکات و پیپ گواردیۆلا بە هۆکارە تۆمەتبار دەكات.

لەلێدوانێکیدا بۆ یەکێک لە رۆژنامەکانی ئیسپانیا ئۆك دیارۆ رۆناڵدینیۆ وتویەتی: "هۆکاری جێهێشتنی یانەی بەرشلۆنە تەنیا لەبەرئەوە بو کە فرانک ریکاردی راهێنەر لە پۆستەکەی دورخرایەوەو بەدوایدا پیپ گواردیلا لە شوێنی دانرا".

رۆناڵدینیۆ باس لەوە دەکات ساڵانێکی زۆرە ئەو نهێنییەی بۆ میدیاکان ئاشکرا نەکردوەو تایبەت بوە بەخۆی، بەڵام بەهەمو شێوەیەک ئەوەی توانیویەتی لەکاری باش بۆ بەرشەلۆنە کردویەتی.

لەماوەی رابردودا راپۆرتەکانی هەواڵ لە ئیسپانیا بڵاویانکردوەتەوە کە گواردیۆلا ئەوکاتەی دەبێتە راهێنەری یانەی بەرشلۆنە، ئارەزو ناکات لە پێکهاتەکەیدا هەر سێ هێرشبەری وەک دیکۆ و رۆناڵدینیۆ و ساموێل ئیتۆ هەبێت و داوا لە ئیدارەی یانەکەی دەکات دەستبەرداریان ببێت، بەڵام نینۆ هەمو ئەو دەنگۆیانە رەتدەکاتەوەو بە ناتەندروست باسیان دەکات.