گیراوەیەک بۆ دابەزاندنی کێش لە وەرزی زستاندا

04:45 - 30/11/2021

1905جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە وەرزی زستاندا بە شێوەیەكی گشتی لەش زیاد دەکات بەراورد بە سێ وەرزەکەی دیكەی ساڵ، لەبەرئەوەی کەمتر دەجوڵێن بەهۆی ساردی ژینەگەو جۆری ئەو خواردنانەی لەکاتی سەرماوسۆڵەدا دەیخۆن.

بەهۆی گیراوەیەکەوە وەرزشەوانان دەتوانن خۆیان لەو کێشەیە رزگار بکەن، چونکە گرنگیدان بە جەستەو لەشولاریان یەکێک دەبێت لە ئەولەویاتی جوانی و سەرنجڕاکێشی وەرزشەوانان.

بە چەند تێکەڵەیەک دەتوانیت خۆت لە زیادبونی کێش بپارێزیت و خاوەنی لەشولارێکی رێک و جوان بیت.

تێکەڵەیەک لە ئەناناس و زەنجەفیل، هەردو جۆری ئەو میوەو خواردنە تێکەڵبکەو وەک گیراوەیەکی لێبکە، دەبێتەهۆی تواندنەوەی چەوری لەش.

تەنیا مۆزێک و چەند پارچە ئەناناسێک، کەوچکێکی گەورە لە زەنجەفیل هاڕاو و نیو کوپ شەربەتی ئەناناس و نیو کوپ کرێم، پاشان لەنێو ماکینەی شەربەتەکە تێکەڵی بکەو یەکێک دەبێت لە خواردنەوە بەسوودەکان بۆ دابەزاندنی کێش.

تێکەڵەی دوەم..
نیو کوپ شەربەتی هەنار، نیو کوپ شەربەتی سێو، نیو گێزەر و سێ کوپ سپێناخی هەڵگیراو لەنێو بەفرگر، پاشان لەنێو ماکیەنی شەربەتەکە جوان تێکەڵی بکەو یەکێکی دیكە دەبێت لە گیراوە بەسودەکان.

نیشانەکردن

#جیهان