یەکەم لێدوانی بنزیما دوای بالۆن دۆر

04:32 - 30/11/2021

8197جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید کەریم بنزیما لە بارەی ریزبەندی چوارەمی بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتی باڵۆن دۆر کە لەلایەن ڕۆژنامەی فرانس فوتبۆڵی فەرەنسییەوە  پێشکەشکراوە لێدوان دەدات.

بنزیما لە پاریسی فەرەنسا بەشداری مەراسیمەکەی نەکرد، دوای ئەوەی زانی كە ئەو  خەڵاتەكە ناباتەوە، چونکە پێدەچێت ئەستێرەكەی مێرینگی كە تەمەنی 33 ساڵە جارێكی دیكە دەرفەتی لەو شێوەیەی بۆ هەڵنەكەوێت.

بنزما لە ئەکاونتی تایبەتی تویتەرەکەیدا نوسیویەتی: "سوپاس بۆ هەمو ئەو کەسانەی کە پشتگیریان کردم، من یاری تۆپی پێتان بۆ دەکەم، وە دەبێت بەردەوام بم لە پێداچونەوەی تواناکانم".

لیۆنێل مێسی توانی ئەمجارەش خەڵاتی باڵۆن دۆر بباتەوەو بە باشترین یاریزانی ساڵی 2021 دیاریكرا، كە مێسی لە مێژوی خۆیدا حەوت جار خەڵاتی باڵۆن دۆری بردوەتەوە، هۆكاری بردنەوەی ئەم خەڵاتەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەو یاریزانە توانی لەگەڵ هەڵبژاردەی ئەرژەنتین نازناوی كوپا ئەمریكا بباتەوە.