میسی لەبالۆن دۆر دەتوانێ هەڵە مێژوییەكەی قەرەبو بكاتەوە؟!.

05:18 - 29/11/2021

3982جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت - زاگرۆس نانەكەلی

لەوانیە بیرتان بۆ شتێك بچێت پەیوەندی بە ستونەكەم نەبێت، ئەویش خەڵاتی بالۆن دۆر بێت، نەخێر ئێوە و منیش دەزانین ئەگەر ئەم شەو میسی بالۆن دۆری حەفتەمی بردەوە، تا مێژویەكی دور ودرێژ بێ ركابەر دەبێت، لەوانەشە لە ئایندەیەكی نزیك ئەستێرەیەك لە هەسەرەكانی تر بێت ومیسی و كریستیانۆ وئەوانی تر بەجێ بهێڵێ!.

ئەوەی من باسم دەكەم پەیوەندی بە بردنەوەی میسی نیە لە بالۆن دۆر، هەروەها پەیوەندی بە خەڵاتی بالۆن دۆریش نیە، تەنها پەیوەندی بە خودی میسی هەیە، پارساڵ لە ڕێكەوتی 25-11-2020 ئەستێرەی تۆپی پێی جیهان ماڕادۆنا كۆچی دوایی كرد، جیهان سەرەڕای ڤایرۆسی كۆڕۆنا جیهانی تەنی بو، كەچی دڵگران و گەرمتر باسی ماڵئاوایی ماڕادۆنا بو، دو رۆژ زیاتر ئامادەكاری بۆ رێوڕەسمی ناشتنی ماڕادۆنا كرا، من گوتم میسی یەكێك دەبێت لە ئامادەبوانی رێوڕِەسمی ماڕادۆنا، لەبەر چەند هۆكارێك، هاونیشتمانی خۆیەتی، راهێنەری بوە، هاوڕێی بوە، ماڕادۆنا هەردەم پاڵپشت وهاندەری بوە، سەرەڕای ئەوانەش، میسی دەبوایە ئامادەبێت بۆ وەرگرتنی ئاڵای شكۆمەندی لە ماڕادۆناوە بۆ میسی، هەرچەندە لەدوای ماڕادۆنا چەندین ئەستێریەك بەدیاركەوتن، بەڵام وەك میسی و كریستیانۆ  نەبون، بەڵام میسی گەورەترین هەڵەی مێژوی تۆپی پێ وهەڵەی مێژویی ژیانی خۆی كرد، كاتێك ماڕادۆنا بەبێ میسی بەخاك سپێردرا!، بۆیە تاجی شكۆمەندی میسی ماوەی زیاتر لە ساڵێكە دواخراوە، چونكە ماڕادۆنا لە رێكەوتە تا ئێستای 29-11-2021 دەكاتە ساڵێك و چوار رۆژ، میسی ئەم شكۆمەندییەی بۆ دواخرایە، ئەم شەویش شەوێكی روسپی كردنەوە و مێژوییە بۆ میسی.

میسی یەكێك لەهۆكارەكانی ئامادە نەبوی بۆ رێوڕەسمی بە خاك سپاردنی ماڕادۆنا، بەهۆی سەرقاڵی بونی بو بە یانەی بەرشلۆنە، چونكە میسی با رونتر بڵێین بەرشلۆنەی بە ماڕادۆنا نەدا، كەچی ماڕادۆنا ماڵئاوایی كرد ومیسی یش لە بەرشلۆنە دەكرا!!!.

ئەو باجە بۆ میسی زۆر قورس بو، چونكە میسی متمانەی خەڵكی ئەرژەنتینی لەدەستدابو، توڕەبونیان بۆ ئامادەنەبونی ناشتنی ماڕادۆنا، هەروەها سستی و نەبونی ئەنجام لە ریزی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین، بۆیە دەكرێ ئەم شەو بۆ میسی گەڕانەوەی متمانە و چاك كردنەوەی هەڵە مێژویەكەیە، ئەویش گەر ئەم شەو میسی خەڵاتی بالۆن دۆری حەوتەمی بەدەست هێنا، باشتیرین قەرەبو كردنەوە ،ئەم بالۆن دۆرە پێشكەشی رۆحی ماڕادۆنا بكا.

 

نیشانەکردن

#جیهان