ڕاپۆرت.. هەمو ئەو شتانەی کە پێویستە بیزانیت دەربارەی بالۆن دۆر

02:42 - 29/11/2021

2517جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هاندەرانی تۆپی پێ لەسەرانسەری جیهان لەئامادەباشیدان بۆ بینینی براوەی خەڵاتی باڵۆن دۆر کە لەلایەن گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنساوە پێشکەش دەكرێت و براوەی خەڵاتەكە بۆ ساڵی 2021 ئەمرۆ دیاریی دەكرێت.

خەڵاتەکە لە ساڵی 1956 دەستی پێکرد و تەنیا ساڵی ڕابردو وەستا بەهۆی ئەو بارودۆخەی کە بەهۆی کۆرۆناوە دروست بو، هەروەها ئەم خەڵاتە بە هاوبەشی لەگەڵ فیفا لە نێوان ساڵانی 2010 و 2015دا دەداریە باشترین یاریزانی جیهان.

ڕێوڕەسمی دابەشكردنی خەڵاتەكانی ئەمڕۆ، لە کاتژمێر 10:30 ئەمشەو بەکاتی باشوری كوردستان لە هۆڵی شانۆ دی چاتلێت لەپاریس بەڕێوەدەچێت.

زۆرێک لە پێشبینیەکان ئەوە دەردەخەن کە لیۆنێل مێسی ئەستێرەی پاریس سان جێرمان خۆشبەختترینە، چونكە ئەمشەو بۆ حەوتەمین جار لە مێژودا تاجی خەڵاتەکەی وەردەگرێت.

پێڕستی پاڵێوراوەكان..
سی یاریزان پێشبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی خەڵاتەكە: 
1- ڕیاز مەحرێز (مانچستەر سیتی)
2. نگۆلۆ کانتی (چێڵسی)
3. ئێرلینگ هالاندی نەرویجی (بۆروسیا دۆرتمۆند)
4. لیۆناردۆ بۆنوچی (یۆڤانتۆس)
5. ماسۆن ماونت (چێڵسی)
6. هاری کین (تۆتنهام)
7- کەریم بێنزێما (ڕیال مەدرید)
8. جیانلویجی دۆنارۆما (پاریس سان جێرمان)
9- ڕەحیم ستێرلینگ (مانچستەر سیتی)
10. نیکۆڵۆ بارێلا (ئینتەرمیلان)
11. لیۆنێل مێسی (پاریس سان جێرمان)
12. نەیمار (پاریس سان جێرمان)
13- ڕوبین دیاز (مانچستەر سیتی)
14. لاوتارۆ مارتینز (ئینتەرمیلان)
15. سیمۆن کایەر (ئەی سی میلان)
16. ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی (بایرن میونشن)
17. جۆرجینۆ (چێڵسی)
18. محەممەد سەلاح (لیڤەرپول)
19. سیزار ئازپیلیکوتا (چێڵسی)
20. ڕۆملو لۆکاکۆ (چێڵسی)
21- برۆنۆ فێرناندیس (مانچستەر یونایتد)
22. پێدری (بەرشلۆنە)
23. لوکا مۆدریچ (ڕیال مەدرید)
24. جیۆرجیۆ کیلینی (یۆڤانتۆس)
25. کێڤن دی برۆین (مانچستەر سیتی)
26- کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ (مانچستەر یونایتد)
27. جێرارد مۆرینۆ (ڤیرارال)
28- فیل فۆدن (مانچستەر سیتی)
29. کیلیان مباپێ (پاریس سان جێرمان)
30. لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی (ئەتلەتیکۆ مەدرید)


شێوازی دەنگدانەكە.. 
لەسەرتاسەری جیهاندا 180 ڕۆژنامەنوسی فیفا دەنگ بۆ هەڵبژاردنی براوەی بالۆن دۆر دەدەن

ڕۆژنامەنوسان لیستێک لە ناوی 5 یاریزان ڕێکدەخەن و 6 خاڵی بۆ یەکەم یاریزان و 4 خاڵی بۆ دوەم و سێیەم 3 خاڵ و چوارەم دو خاڵ و پێنجەمیان خاڵێك وەردەگرێت بە پێی ڕیزبەندییەكە.

ئەو یاریزانەی زۆرترین خاڵی هەیە دەستنیشان دەکرێت و تاجی خەڵاتەکەی بۆ دانراوە، ئەگەر دو یاریزان لە خاڵدا یەكسان بون ئەوەیان دەبێتە براوەی باڵۆن دۆر كە زۆرترین جار ناوی لە یەكەمی ریزبەندی دەنگدانەكە نوسراوە.


خەڵاتەکانی دیكە..
لە مەراسیمەکەدا دابەشکردنی سێ خەڵاتی دیکە بەڕێوەدەچێت کە ئەوانیش خەڵاتی بالۆنی خانمان، لەگەڵ خەڵاتی کوپا بۆ باشترین یاریزانی لاو و خەڵاتی یاشین بۆ باشترین گۆڵپارێز.

10 یاریزانی لاو پێشبڕکێ دەکەن بۆ خەڵاتی کۆپا، کە دیارترینیان پێدری (بەرشەلۆنە)، بوکایۆ ساکا (ئارسناڵ) و ماسۆن گرینوود (مانچستەر یونایتد) بون.

10 گۆڵپارێزیش پێشبڕكێ دەكەن بۆ خەلاتی یاشین، کە دیارترینیان جیانلویجی دۆنارۆما (پاریس سان جێرمان)، ئێدوارد مێندی (چێڵسی)، مانوێل نۆیەر (بایرن میونشن) و تیبۆ کۆرتۆا (ڕیال مەدرید).

20 یاریزانیش لە خانمان كێبركێ دەكەن بۆ خەڵاتی باشترین یاریزان كە گرنگترین ركابەرەكان بریتین لە ئیلین وایت (مانچستەر سیتی) و ساندرا بێنیوس (بەرشلۆنە) و فرانس کیربی (چێڵسی).

نیشانەکردن

#جیهان