ڤیدیۆ.. مانچستەر سیتی یاریی لوتكەی لە پاریس سان جێرمان بردەوە

10:23 - 25/11/2021

1927جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە ڕكابەرییەكانی كۆمەڵەی یەكەمی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ لێبردەوە.

نیوەی یەكەمی یارییەكە هێرشەكانی هەردو یانە بێ ئەنجام مانەوەو یاریزانان سەركەوتو نەبون لە هەژاندنی تۆڕی گۆڵی یەكتر، بەڵام لە نیوەی دوەم و لە خولەكی 50ی یارییەكەدا كیلیان مباپێ گۆڵی پێشكەوتنی بۆ یانەی میوان تۆماركرد، بەڵام لە خولەكی 63 رەحیم ستێرلینگ ئەنجامەكەی بۆ یانەی خاوەن یاریگا هاوتا كردەوە، دوای ئەم گۆڵە فشارەكانی تیمەكەی گواردیۆلا بەردەوامی هەبو تاكو لە خولەكی 76 گابرێل جیسۆس گۆڵی دوەم و پێشكەوتنی بۆ یانەی مانچستەر سیتی تۆماركرد.

دوای ئەم بردنەوەیە كوڕانی گواردیۆلا بە كۆكردنەوەی 12 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەیان گرت و سەركەوتنیان بە یەكەمی گروپەكە بۆ قۆناغی داهاتو مسۆگەر كرد، هەرچی یانەی پاریس سانجێرمانیشە بە كۆكردنەوەی 8 خاڵ ریزبەندی دوەمی گرتوەو ئەو یانەیەش گەیشتنی بە قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەكە مسۆگەر كردوە.