ڤیدیۆ.. ریاڵ مەدرید و ئینتەر میلان گەیشتنە قۆناغی داهاتوی چامپیۆنس لیگ

09:56 - 25/11/2021

1422جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە میانەی یارییەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە قۆناغی كۆمەڵەكانی ئەو پاڵەوانێتیەو لە جەولەی پێنجیم و لە ركابەرییەكانی كۆمەڵەی چوارەم هەردو یانەی ریاڵ مەدرید و ئینتەر میلان سەركەوتنیان بۆ قۆناغی 16ی پاڵەوانێتیەكە مسۆگەر كرد.

سەرەتا یانەی ئینتەر میلان لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی شاختار دۆنتیسكی ئۆكرانی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لێبردەوە، هەردو گۆڵەكەش ئیدین دزیكۆ تۆماریكرد، بەم بردنەوە نێراتزۆری كۆی خاڵەكانی گەیاندە 10 خاڵ و گەیشتنی بە قۆناغی 16 مسۆگەر كرد.

لە یارییەكی دیكەدا یانەی ریاڵ مەدرید بوە میوانی یانەی شێریف و یارییەكەشی بە 3-0 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكان "داڤید ئالابا، كرۆس، بەنزیما" تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیە مێرەنگی كۆی خاڵەكانی گەیاندە 12 خاڵ و پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتوە.