وردەكاری شێوازی سزادانی كەریم بەنزیما

05:29 - 24/11/2021

3659جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئەمرۆ ئاشكرایكرد، كە بەنزیما سزای ساڵێک زیندانی كردنی بەسەردا سەپێنراوە لەگەڵ پێبژاردنی ماددی بەبڕی 75 هەزار یۆرۆ.

كێشەكەی كەریم لەگەڵ ڤالبۆینا ئەوەیە كە لە ساڵی 2015 پەیوەندی نێوان ئەو دو یاریزانە زۆر بەهێز دەبێت، ڤالبوێنا گرتەیەكی ڤیدیۆیی دەنێرت بۆ كەریم، دواتر ڤیدیۆكە دەكەوێتە دەستی چەند كەسێك و هەڕەشە لە ڤالبوێنا دەكەن گەر پارەیان پێ نەدات، بڵاوی بكەنەوە، بەوەش كەریم لەو بابەتە تێوەگلاوە، چونكە ڤیدیۆكەی ڤالبوێنا تەنیا بۆ ئەو یاریزانە نێردراوە.

دواتر بەوهۆیەوە هەردو یاریزانەكە لە ساڵی 2015ەوە لە هەڵبژاردەی فەرەنسا دورخراونەتەوە.

دادگا سزای دو ساڵ و نیو زیندانی بەسەر موستەفا ئەلزەواعی سەپاند، بە تۆمەتی ئەوەی داڕێژەری پیلانەكە بوە، لەگەڵ سزای دارایی بە بڕی 3000 یۆرۆ، ئەکسێل ئەنجوت ئەو كەسەی ڤیدیۆکەی لە مۆبایلەکەی ڤالبۆینا وەرگرتوە بە دوو ساڵ زیندانی سزادرا.

یونس هاواس، ئەو كەسی کە فشاری خستنە سەر ڤالبۆیناو هەڕەشەی لێكرد بە 18 مانگ زیندانی كردن سزادرا، هاوکات کەریم زێناتی هاوڕێی بنزیمە کە پەیوەندی لەگەڵ ئەوی رایزانە هەبوە بە بڕی 3000 یۆرۆ و 15 مانگ زیندانی كردن سزادرا.

سزاكەی كەریمیش بۆ ساڵێكە، بەڵام جێ بەجێ ناكرێت و دادگا دەیخاتە ژێر چاودێرییەوە، هەركات ئەو یاریزانە هەڵەیەكی دیكە بكات یان هەر تاوانێك ئەنجام بدات ئەو ساڵەش سزا دەدرێتەوە، تەنیا غەرامەكەی لێوەردەگیرێت كە ئەویش بڕی 75 هەزار یۆرۆیە.

نیشانەکردن

#ریال مەدرید