ڤیدیۆ.. چێڵسی پێشەنگی گروپەكەی لە یۆڤانتۆس وەرگرت و بەرشەلۆنەش كەوتە گێژاوەوە

10:09 - 24/11/2021

1433جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چ،اچێوەی یاریەیكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا و لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكاندا شەوی ڕابردو چەند یارییەكی گرنگ ئەنجام درا، كە یانەی چێڵسی سەركەوتنێكی گەورەی بەسەر یۆڤانتۆس تۆماركرد و بەرشەلۆنەش لە یاریگای خۆیدا كەوتە داوی یەكسان بونەوە.

 

یانەی چێڵسی لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی یۆڤانتۆسی كردو یاریەیكەشی بە ئەنجامی 4-0 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكانیش "چالوبا، جەیمس، ئۆدی و ڤێنەر" تۆماریان كرد.

 

یانەی بەرشەلۆنەش لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی بەنفیكای كردو یارییەكەشیان بە بێ گۆڵ كۆتایی هات، ئەمەش ئەركی یانە ئیسپانییەكەی قورستر كردوەو دەبێت لە كۆتا یاریی خۆی لە قۆناغی كۆمەڵەكان لەسەر یاریگای ئالیانز ئەرێنا لە یانەی بایرن میونشن بباتەوە.

 

یانەی لیلی فەرەنسیش بە ئەنجامی 1-0 گۆڵ سەركەوتنی بەسەر یانەی رید بۆل ساڵزبۆرگی نەمساوی سەركەوت و تاكە گۆڵی یارییەكەش جۆناسان دایڤد تۆماری كرد.

 

یانەی یۆنگ بۆیزیش لە یاریگای خۆیدا میوانداری یانەی ئەتڵانتای كردو یاریەیكەشیان بە ئەنجامی 3-3 گۆڵ كۆتایی هات.

 

یانەی سیڤیلیە بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لە یانەی ۆڵڤسبۆرگی ئەڵمانی بردەوە، گۆڵەكانیش "خوان جۆردان و ڕافایل میر" تۆماریان كرد.

 

 

نیشانەکردن

#چامپیۆنس لیگ