ڤیدیۆ.. مانچستەر یونایتد گەیشتە قۆناغی 16 و بایرن میونشنیش لە دینامۆكیێڤی بردەوە

12:04 - 24/11/2021

1880جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپاو لە جەولەی پێنجەمی ئەو خولەدا یانەی مانچستەر یونایتد سەركەوتنی بۆ قۆناغی داهاتوی پاڵەوانێتیەكە مسۆگەر كردو یانەی بایرن میونشنیش لە كەش و هەوایەكی ساردا سەركەوتنی بەسەر دینامۆكیێڤی روسی تۆماركرد.

 

یانەی مانچستەر یونایتد بوە میوانی یانەی ڤیاڕیال و یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-0 گۆڵ لێبردەوە، گۆڵەكانیش كریستیانۆ رۆناڵدۆ و جادۆن سانچۆ تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیەش شیتانە سورەكان بە كۆركردنەوەی 10 خاڵ سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوی پاڵەوانێتیەكە مسۆگەر كرد.

 

لە یارییەكی دیكەشدا یانەی دینامۆكیێڤ میوانداری یانەی بایرن میونشنی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ پێ دۆڕاند، گۆڵەكانی بایرن میونشن، لیڤاندۆڤیسكی و كینگسیلی كۆمان تۆماریان كرد، تاكە گۆڵەكەی یانەی خاوەن یاریگا دینیس گارماش تۆماریكرد، بایرن ئێستا خاوەنی 15 خاڵەو سەركەوتنی بە یەكەمی گروپەكەی بۆ قۆناغی داهاتو یەكلاكردوەتەوە.