جامی جیهانی 2022ی قەتەر ژمارەی پێوانەی تۆماركردوە

04:15 - 22/11/2021

7352جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ساڵێكی تەواو ماوە بۆ دەستپێكردنی یارییەكانی جامی جیهانی 2022ی قەتەر، پێش دەستپێكردنی ئەو پاڵەوانێتیە تێچوی فەرمی پاڵەوانێتیەكە بڵاو كراییەوە، كە بە بەراورد بە پاڵەوانێتیەكانی دیكە مۆندیاڵ لە ڕوی تێچونەوە ژمارەی پێوانەی تۆماركردوە.

تێچوی سەرەتایی پاڵەوانێتیەكە  
 19 جار زیاترە لە تێچوە سەرەتاییەکانی جامی جیهانی 2018ی ڕوسیا
 14.6 جار بەرزترە لە تێچوە سەرەتاییەکانی جامی جیهانی 2014ی بەرازیل 
 61 جار زیاترە لە نرخی سەرەتایی جامی جیهانی 2010 ئەفریقای باشور 

تاكو ئێستا 220 ملیار دۆلار تێچوی سەرەتایی جامی جیهانی 2022ی قەتەر بوە كە بۆ ئەم بوارانە خەرج كراوە: 
 
1) دروستکردنی 12 یاریگا بە فێنككەرەوە: 48 ملیار دۆلار تێچوەكەی بوە.

2) رێڕەوی پەرەپێدانی ئاسانکارییەکان بۆ هاندەرانی تۆپی پێ و یاریزانان: 77 ملیار دۆلار تێچوەكەی بوە.

3) 50 ملیار دۆلار بۆ بەرزکردنەوەی ژێرخانی گواستنەوەی قەتەر تەرخان كراوە.
  
4) 45 ملیار دۆلار بۆ پەرەپێدانی شارێکی نوێ بەناوی "شاری لوسایڵ" خەرجكراوە. 

نیشانەکردن

#مۆندیالی قەتەر