ڤیدیۆ.. ئینتەر میلان توانی ناپۆلی دوچاری یەكەمین شكست بكات لە یارییەكانی ئەم وەرزەی سێریا ئەی

10:33 - 21/11/2021

1059جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لە چوارچێوەی یارییەكانی هەفتەی 13ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یانەی ئینتەر میلان میوانداری یانەی ناپۆلی كردو یارییەكەشی بە ئەنجامی 3-2 گۆڵ لێبردەوە، هەردو گۆڵەكانی ناپۆلی "زیلینسكی و درایس مێرتینێز" تۆماریان كردو گۆڵەكانی ئینتەریس "هان كالهانگولۆ، ئیڤان پریسیچ و مارتینێز" تۆماریان كرد، بەم بردنەوەیە یانەی نێراتزۆری بە كۆكردنەوەی 28 خاڵ ریزبەندی سێیەمی یانەكانی ئیتاڵیای گرتوەو و ناپۆلی و میلانیش بە كۆكردنەوەی 32 خاڵ لە پێشەنگی خولەكەدان.