ڤلاهۆڤیچ ركابەری دەخاتە نێوان یۆڤانتۆس و یانەكانی پریمەرلیگەوە

05:11 - 21/11/2021

3882جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

هێرشبەری سێربی دوسان ڤلاهۆڤیچ كە بە نیازە یانەكەی جێبهێڵێت لە مێركاتۆی زستانەدا، لە ئێستاوە كێشەی خستوەتە نێو یانە گەورەكانی ئەوروپاوە كە شەڕی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەكەن.

گرێبەستەکەی ڤلاهۆڤیچ لەگەڵ فیۆرەنتینا لە هاوینی 2023 بەسەر دەچێت، بەڵام سەرۆک ڕۆکۆ کۆمیسۆ وتویەتی یاریزانەکە گرێبەستەكەی نوێ ناكاتەوە، هەربۆیە لە مێركاتۆی زستانەدا دەیفرۆشن.

بە گوێرەی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئیتاڵی کالچیۆ مێرکاتۆ، ڤلاهۆڤیچ پێشبڕکێکردن لەسەر بەدەستهێنانی تواناكانی لە مانگی داهاتو قورستر کردوە، ئەمەش دوای نمایشە نائاساییەکەی بەرامبەر ئەی سی میلان پێشكەشی كردو توانی دو گۆڵ تۆماربكات.

ماڵپەرە ئیتاڵییەكە ئاماژەی بەوەکردوە کە نمایشە نایابەکەی ڤلاهۆڤیچ بەم دواییانە نەک هەر نرخەکەی بۆ 60 یان 70 ملیۆن یۆرۆ بەرزكردوەتەوە، ئەگەری هەیە نرخەكەی زیاتر بەرز ببێتەوە، چونكە سەرنجی یانەی نوێ بە لای خۆیدا ڕادەکێشێت بۆ ئەوەی لە زستانی داهاتو هەوڵی گواستنەوەی بدەن.

هێرشبەری سێربی تا ئێستا سەرنجی یانەی یۆڤانتۆس و ئارسناڵ و مانچستەر سیتی و تۆتنهام ڕاكێشاوە، بەڵام نوێنەری یاریزانەكە لەیانەی نوێوە پەیوەندی وەردەگرێت و ئەمڕۆ دەست پێدەکات.

کالچیۆ مێرکاتۆ ئەوەی ئاشكراكردوە كە فێدریکۆ چیرۆبینی بەڕێوبەری وەرزشی یۆڤانتۆس هەوڵیدا زو گرێبەستەکە لەگەڵ ئەو یاریزانە مۆر بکات بۆ ئەوەی خۆی لە پێشبڕکێ لەگەڵ یانەکانی پریمەرلیگ بەدور بگرێت و بەم شێوەیە نرخ بەرز نەبێتەوە، بەڵام ئێستا بەهۆی درەوشانەوەی ڤلاهۆڤیچ لە کێشەدایەو ناتوانێت بە خێرای گرێبەستی گواستنەوەی ئەو یاریزانە یەكلابكاتەوە.