خەندان سپۆرت
یانەی یۆڤانتۆسی ئیتاڵی لە هەوڵی ئەوەدایە ئەستێرەی هێڵی ناوەندی یانەی مانچستەر سیتی فیل فۆدین بۆ ریزەكانی یانەكەی بگوازێتەوە، ئەم هەوڵەی یۆڤانتۆس لەسەر داوای ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەكەیە.
پێگەی كاڵچۆ مێركاتۆ لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە یانەی یۆڤانتۆس چاودێری ئەو یاریزانەی یانەی مانچستەر سیتی دەكات و پلانیان داناوە بۆ ئەوەی لە داهاتودا ئەو یاریزانە بەرەو ریزەكانی یانەكەیان بگوازنەوە، لە پێناو زیاتر بەهێزكردنی هێڵی ناوەندی یانەكەیان.
هەمان سەرچاوە باسی لەوەش كردوە، كە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە لەسەر داوای ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یۆڤانتۆسە لە پێناو ئەوەی ئەو یاریزانە هێزێكی زیاتر بداتە هێڵی ناوەندی یانەكەی.
ئەوەی كێشەی بۆ یانەی یۆڤانتۆس دروستكردوە خواستی مانەوەی ئەو یاریزانەیە لە لایەن بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتیەوە و نایەنەوێت ئەو یاریزانە لە یانەكەیان بەڕێ بكەن.
فۆدین تاكو هاوینی 2024 گرێبەستی لەگەڵ یانەی مانچستەر سیتی هەیە و یانەی یۆڤانتۆسیش نیازی نیە لە گواستنەوەی زستانەدا هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بخاتەگەڕ، ئەو یانەیە دەیەوێت تا مێركاتۆی هاوینی داهاتو تەنها چاودێری دۆخی یاریزانەكە بكات.