یۆڤانتۆس بەهای فرۆشتنی ئەستێرەیەکی دیاریكردا

04:22 - 13/11/2021

2717جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بەرپرسانی یۆڤانتۆس نرخی دەستبەرداربون لە یەکێک لە ئەستێرەکانی تیمەکەیان داناوە لە ماوەی مێرکاتۆی زستانی داهاتو.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی ئیتاڵی کالچیۆ مێرکاتۆ، یانەی یۆڤانتۆس نایەوێت ئەندریا رابیۆی فەرەنسی و یاریزانی یانەكەیان لەگەڵیان بەردەوام بێت تاكو كۆتایی گرێبەستەكەی، كە لە هاوینی 2023 كۆتایی دێت.

بەرپرسانی یۆڤانتۆس ئاگادارن کە ڕابیۆ توانای زۆری نییە بۆ ئەوەی پێشكەشی یانەكەی بكات، هەربۆیە نایەنەوێت تاكو كۆتایی هاتنی گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە لە یانەكەیان بهێڵنەوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە یۆڤانتۆس ئارەزوی ئەوە دەكات لە مێركاتۆی زستانەدا ئەو یاریزانە لە یانەكەی بەڕێبكات، چونكە ساڵانە 7 ملیۆن یۆرۆ وەك موچە بەو یاریزانە دەدات، جگە لە خەڵاتە داراییەكان.

یۆڤانتۆس لە ئێستادا بەهای ئەو یاریزانەی دیاریكردوەو ئامادەیە لە برانبەر 10 بۆ 15 ملیۆن یۆرۆ دەستبەرداری ئەو یاریزانە ببێت، كە نیوكاسڵ یونایتد یەكێكە لەو یانانەی هەوڵی گواستنەوەی ئەو یاریزانە دەدات.

کالچیۆ مێرکاتۆ ئەوەشی ئاشكراكردوە: "كە هەندێک ڕاپۆرت بانگەشەی ئەوە دەکەن کە نوێنەرانی ڕابیۆ هەوڵ دەدەن کارلۆ ئەنچیلۆتی (ڕاهێنەری ڕیاڵ مەدرید) ڕازی بکەن کە ئەو یاریزانە بباتە ریاڵ مەدرید، سەرەڕای ئەوەی کە بەرپرسانی مێرینگی خواستی گواستنەوەی ئەو یاریزانەیان نییە".

نیشانەکردن

#یۆڤانتۆس