خەندان سپۆرت
یاریزانانی ئێران لەپاڵاوتەکانی جامی جیهانی 2022 ڕەخنەیان لەلێپرسراوانی فیدراسیۆنی ئێران گرت کە پاداشتیان نەداونتەوەو ئاشکراشیانکرد کە بەدەست کێشەی سەیرەوە دەناڵێنن.
ڕۆژی پێنجشەممەی ڕابردو لە پێنجەمین خولی قۆناغی سێیەمی یارییەکانی پاڵاوتنی مۆندیال بۆ كیشوەری ئاسیا، هەڵبژاردەی ئێران بوە میوانی هەڵبژاردەی لوبنان و لەیارییەکدا سەرکەوتنێكی کوشندەیان بەدەستهێنا (2-1)، دوای تۆمارکردنی دو گۆڵ لە خولەكەكانی كۆتایی یاریەیكەدا.
کەمێک دوای سەرکەوتنی هەڵبژاردەی ئێران و وەرگرتنی پێشەنگی كۆمەڵەی A، یاریزانەکان پەیامێکی هاوبەشیان لە ڕێگەی ئەکاونتی ئینستاگرامی تایبەتەوە بڵاوکردەوە، کە بە وێنەی ئاڵای وڵاتەکەیان لەسەر نەخشەی کۆماری ئیسلامی کێشراوە.
لە نامەکەدا هاتوە: "پێویستە خەڵکی لەو کێشە سەیرانە ئاگاداربکەینەوە کە ڕوبەڕوی تیمی نەتەوەیی ئێران بۆتەوە".
"ماوەی ساڵێکە جلی کۆنی (درێسی وەرزشی یارییەكان) لەبەر دەکەین و هەمو جارێك دوای شوشتنیان لەبەری دەکەینەوە، بە پێچەوانەی ئەو بەڵێنەوە كە تاكو ئێستا یاریزانەکان دراوە سەرەڕای ئەوەی چەندین مانگە پاداشتی داراییمان وەرنەگرتووە".
ئاماژەیان بۆ ئەوە کرد کە لەو کاتەوەی کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردودا بە سەرکەوتنێکی 1-0 بەرانبەر عێراق خولی یەکلاکەرەوەیان مسۆگەرکردوە، "سەرکەوتنەکانمان ئاسایی بوە (بۆ بەرپرسانی یەکێتی) و لە جیاتی پشتگیری کردنمان... ئەوان بەتەواوی لەبیرمانیان کرد"
چەند کاتژمێرێک دوای نامەکەی یاریزانان، حوسێن شەریفی وتەبێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئێران دوپاتیکردەوە کە دەسەڵات هەمو هەوڵی خۆی دەدات بۆ دابینکردنی پشتیوانییەکی گونجاو بۆ یاریزانەکان.
ناوبراو، جەختیشیکردەوە، کە سەرۆکی فیدراسیۆن شیهاب الدین عەزیزی خادەم" بەدوای چارەسەرکردنی ئەو کێشانەدا دێت کە یاریزانەکان سکاڵایان لەسەری كردوە".