دیشامپ: ژمارەكانی كەریم لەگەڵ ریاڵ مەدرید كردیە پاڵێورای تۆپی ئاڵتونی

05:19 - 09/11/2021

3176جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

دیدیە دیشامپ ڕاهێنەری فەرەنسا جەختیکردەوە کە هاونیشتمانەکەی کەریم بنزیما، هێرشبەری یانەی ڕیاڵ مەدرید، پاڵێوراوێکی بەهێزە بۆ بردنەوەی بالۆن دۆری ئەمساڵ.

بەنزیما یەكێكە لەو 30 یاریزانەی كە پاڵێوراون بۆ بردنی خەڵاتی باڵۆن دۆرو کێبڕکێی خەڵاتەكە دەكەن بۆ ئەوەی ببنە باشترین یاریزانی جیهان، كە بڕیارە لە 29ی تشرینی دوەمدا ناوی براوەی خەڵاتەكە ڕابگەیەنرێت.

دیشامپ لە لێدوانێکدا کە ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی تیشکی خستە سەر وتی: "کاتێک کە کەریم هەڵبژێردرا بۆ ئەوەی ببێتە یەکێک لە بژاردەكان، من قەناعەتم بەوە هەیە کە ئەو ڕکابەرێکی زۆر بەهێزە بۆ بردنی خەڵاتەکە".

ئەو راهێنەرە وتیشی: "من ئەوە ناڵێم، چونکە من ڕاهێنەری ئەوم و کەریم فەرەنسییە، ئاست و ژمارەکانی لەگەڵ ڕیاڵ مەدرید ئەو شتانەن کە قسە دەکەن".

كەریم لەگەڵ چەندین ئەستێرەی نێودەوڵەتیدا کێبڕکێ دەکات، وەک لیۆنێل میسی، ڕۆبێرت لیڤاندۆڤیسكی، کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ، محەمەد سەلاح، جۆرجینیۆ و ئەوانی دیكە

بەنزیما بە سەختی پشتگیری کراوە لەلایەن زیاتر لە یەک کەسایەتی بۆ بردنەوەی بالۆن دۆر، کە بەرچاوترینیان ڕاهێنەری پێشوی زیندین زیدان و ئەستێرەی تێنسی بەناوبانگی ڕافایل نادالە.

نیشانەکردن

#لێدوانی راهێنه‌ر