خەندان سپۆرت
ئەستێرەی پورتوگالی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتد بەهۆی ئەنجامە خراپەکانی یانەكەوە بە تایبەت لە یارییەكانی پریمەرلیگ بە ساتێكی سەخت تێدەپەڕێت.
کریستیانۆ رۆناڵدۆ ڕۆژی سێشەممە بەشداری ڕاهێنانەكانی پورتوگالی کرد لە پێناو خۆئامادەكردن بۆ دەستپێکردنەوەی یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال بۆ گەیشتن بە جامی جیهانی 2022ی قەتەر.
پورتوگال لە پێنجشەمە و یەکشەممەی داهاتو لەگەڵ ئیرلەندا و سربیا یاریی دەكات.
کاپتنەکەی پورتوگالی وتی:" دڵخۆشی ئەو دو هێندە زیاد دەكات کاتێک دەگەرێتەوە بۆ ماڵەوە".
لە ئەکاونتەکەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک رۆناڵدۆ نوسیویەتی:" من هەمیشە هەست بە دڵخۆشی زیاتر دەکەم کاتێک دەگەڕامەوە ماڵەوە"، كە مەبەستی یاریزانەكە گەڕانەوەیە بۆ هەڵبژاردەی پورتوگال.
هەڵبژاردەی پورتوگال دو یاریی چارەنوسسازی لە پێشدایە بۆ ئەوەی بگاتە یارییەكانی مۆندیال و لە ئێستاشدا بە كۆكردنەوەی هەڵبژاردەكە بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ ریزبەندی دوەمی كۆمەڵەكەی گرتوەو خاڵێك لە سڕبیاوە دورە كە یارییەكی زیاتر لە پورتوگال ئەنجامداوەو پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتوە.