گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ ژمارەیەکی گەورەی پێوانەیی لە جیهاندا تۆماردەکات

02:46 - 04/11/2021

2068جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ ژمارەیەکی پێوانەیی گەورە لەجیهاندا بەناوی خۆیەوە تۆماردەکات و لەسەر پەڕەکانی کتێبی گینس ناوی دەنوسرێت، دوای ئەوەی لەسەر پاسکیلێکی یەک تایی مەتەڵە ئاڵۆزەکانی نۆ پاڵوییەک بەخێرایی شیکار دەکات.

لە هەرێمی ئالبرتا لە کەنەدا گەنجێکی تەمەن 17 ساڵ هەمو ئەو گرێکوێرانەی کردەوە کە لە یارییەکانی نۆ پاڵودا و لە شیکارکردنی ڕەنگەکاندا هەیە، گرنگی کارەکەی لەوەدایە لەسەر پاسکیلێکی یەک تایی وەستاوە و بەهیچ جۆرێک هاوسەنگی جەستەی لەدەست نەداوە.

ئەو کوڕە گەنجە ناوی جێسی برادفۆردە و خوێندکاری ناوەندییە لە شارەکەی خۆی لە کەنەدا، توانیویەتی 300 جار مەتەڵ و گرێکوێرەکانی یارییەکانی نۆ پاڵو شیکار بکات، لەگەڵ ئەوەشدا بە پاسکیلە یەک تاییەکەی باڵانسی جەستەی ڕاگرتوە و بۆ یەک سانتیمەتر جوڵەی ناڕێکی نەکردوە، بەو هۆیەوە ناوی چوە نێو کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان.

لەسەر بەدەستهێنانی ئەو دەستکەوتە گەورەیە برادفۆرد ئاماژەی بەوە کردوە کە ناتوانێت بڕوا بکات ناوی چوەتە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان، هێندە دڵخۆشە دەربڕینەکانی بە ئاسانی بۆ ناوترێن.

لەپێشتردا ئەو ژمارە پێوانەییە بەناوی گەنجێکی ئەمریکییەوە بوە بەناوی کالیپ ماکێفوی، ناوبراو لە ساڵی 2018 ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمار دەکات و 250 جار مەتەڵەکانی یاریی نۆ پاڵو دەکاتەوە.

دەستکەوتەکانی برادفۆرد لە ئەنجامدانی 300 جار شیکارکردنی نۆ پاڵوەکەدا ماوەی دو سەعات و 13 خولەکی ویستوە، کە وەک خۆی باسی کردوە کارێکی قورس و گران بوە بۆ ئەو ئەنجامدانە گەورەیە.

نیشانەکردن

#جیهان