خەندان سپۆرت
ئەنتۆنیۆ کاسانۆی ئیتاڵی و یاریزانی پێشوی یانەی ریاڵ مەدرید باس لەو تەنیا هۆکارە دەکات کە نەیهێشتوە وەک مێسی و نەیمار و ئەستێرە گەورەکانی دیكەی تۆپی پێی لێبێت.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەیەکی ئیتاڵیا کاسانۆ دەڵێت "من یاریزانێکی مەزاجیم، دەتوانم لەسەر مەریخیش یاریی بکەم، بەڵام هۆکارەکە ئەوەیە تاقەت و ئارەزوی راهێنانەکانی تۆپی پێ-م نەبو بۆیە نەمتوانیوە وەک مێسی و نەیمار بە گەورەیی دەربکەوم، دڵنیام ئەوە ژیانی منی خاپور کردوە لە تۆپی پێدا".
لە بەشێکی دیكەی قسەکانیدا ئەو ئەستێرە ئیتاڵیە دەڵێت: "لە یانەکانی ریاڵ مەدرید و ئینتەرمیلان یارییم کردوە، دەمتوانی بە عەقڵیەتێکی دیكەوە یاریی بکەم و لە ریزی گەورەکاندا بم و لەتواناشمدا هەبو لەسەر مەریخ هاوشانی مێسی و نەیمار یاریی بکەم".
کاسانۆی تەمەن 39 ساڵ سەرەتای وەرزی 2016 دوجار بڕیاری وازهێنانی یەکجارەکی لە تۆپی پێ دا کە ئەو كات یاریزانی یانەی ڤیرۆنای ئیتاڵی بو.