سکالۆنی: ئەرژەنتین گەشەی کردوە

02:32 - 11/10/2021

2406جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لیۆنێل سکالۆنی ڕاهێنەری ئەرژەنتین باسی لە سەرکەوتنی هەڵبژاردەكەی كرد كە بە ئەنجامی 3-0 گۆڵ سەركەوتنی بەسەر ئۆرۆگوای تۆماركرد.

سکالۆنی لەو لێدوانانەی کە لە ئەکاونتی فەرمی تویتەرەکەی ئەرژەنتیندا تیشکی خستە سەر وتی: "تۆپی پێ بارودۆخێکی زۆر لەخۆدەگرێت، کاتێک توشی کێشە بوین، چارەسەرمان دەکرد و دواتر توانیمان وەک تیمێک گەشە بکەین".

وتیشی: "تا ئەو کاتەی یەکەم گۆڵ تۆمارکرا، یارییەکە زۆر قورس بو، ڕکابەرەکە بۆشاییەکانی یاریگای بەڕوی ئێمەدا داخست".

" لە دو حاڵەتدا لویس سوارێز ئێمەی خستە پێگەیەکی ئاڵۆزەوە، بەڵام ئەوە ئەو شتەیە کە ئێمە دەیزانین ئەوان تیمێکن كە بەرگری گەورە و هێرشبەری پلە یەکیان هەیە".

سكالۆنی وتیشی:"پێش تۆمارکردنی گۆڵی یەكەم دو هەلمان دەست کەوت کە لە ڕێگەیەوە دەمانتوانی یاریەکە بکەینەوە، بەڵام ئەم تیمە باش ئاگاداری سەختییە لە كاتی یارییەکان و ئێمەش خۆڕاگربوین لە یارییەكەدا".