کاپێلۆ: ناوبژیوان چێژی یارییەكەی میلان و ئەتلەتیكۆی كوشت

04:35 - 29/09/2021

3585جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاهێنەری پێشوی میلان فابیۆ کاپلۆ وتی کە جۆنێت شاکیر ناوبژیوانی یارییەكەی ئەی سی میلان و ئەتلەتیکۆ مەدرید بەهۆی بڕیاری هەڵەوە چێژەی یارییەكەی ئەو دو یانەیەی لەناوبرد.

باوبژیوان لە خولەكی 29ی یاریەیكەدا فرانك كیسی لە یانەی میلان بە كارتی سور كردە دەرەوەی یاریگاو لە خولەكی 93ی یارییەكەشدا لێدانێكی سزای گوماناوی بۆ ئەتەلەتیكۆ ئەژماركرد.

کاپلۆ لە لە لێدوانێكیدا بۆ سکای سپۆرت وتی: "میلان بە باشی یاری کرد و بە کوالێتی بەرزەوە دەركەوت و هەندێک شتی گەورەیان نیشاندا، بەڵام یارییەکە لەلایەن ناوبژیوانەوە تێکدرا".

كاپێلۆ وتیشی: "ئەم ناوبژیوانە یەکێک لە کۆتاییەکانی چامپیۆنس لیگی بەڕێوەبردوە، بەڵام پێموانییە بتوانێت، لەلایەن ناوبژیوانانی ڤیدیۆوە هاوکاری نەکرابێت".

ئەو راهێنەرە وتیشی: "ئەوەی لە سان سیرۆ ڕویدا زۆر جدییە، هەڵەکان زۆر خراپ بون و دەبو ناوبژیوان یارمەتی زیاتری لە هاوڕێیانی لە ژوری ڤار وەربگرتایە".