چارەنوسی ئیبراهیمۆڤیچ بۆ یارییەكەی ئەتلیتیکۆ و ئەتلانتا یەكلابوەتەوە

01:00 - 27/09/2021

2957جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕاپۆرتێکی ڕۆژنامەوانی ئەمرۆ دوشەممە پێگەی ئەستێرەی سویدی زلاتان ئیبراهیمۆڤیچ ئەستێرەی میلانی بۆ یارییەكانی یانەكەی لە دژی ئەتلەتیكۆ مەدرید لە چامپیۆنس لیگ و ئەتڵانتا لە سێریا ئەی ئاشکرا کرد.

ئیبرا لەم وەرزەدا یەک یاری بۆ ئەی سی میلان بەرانبەر لازیۆ کردوە و لەو ماوەیەدا توشی پێکان بوە، کە تا ئێستا لە یارییەکانی یانەكەی دورخستۆتەوە.

لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە كە ئامادەنەبونی زڵاتان لە یاریگاکان تا پشوی یانەكان بەردەوام دەبێت كە بەهۆی یاریی هەڵبژاردەكانەوە خولەكانی ئەوروپا دەوەستێت، هەربۆیە ئەو یاریزانە ناتوانێت لە دژی ئەتلەتیکۆ مەدرید و ئەتلانتا یاریی بكات.

هەمان سەرچاوە ئاشكرایكردوە كە ئیبرا دەیەوێت بە رێژەی 100٪ چاک بێتەوە پاشان بگەڕێتەوە نێو یاریگاكان، چونکە تا ئێستا ئەو یاریزانە بەشداری لە ڕاهێنانی بە كۆمەڵەی تیمەکە نەکردوە.

میلان لە ئێستادا ڕێزبەندی دوەمی خولی یانەكانی ئیتاڵیای گرتوە بە كۆكردنەوەی 16 خاڵ.

نیشانەکردن

#میلان