خەندان سپۆرت
ئەستێرەی یۆڤانتۆس پاولۆ دیبالا لە یاریی تیمەکەی بەرامبەر سامپدۆریا کە لە ئێستادا لە یاریگای ئەلیانز بەڕێوەدەچێت، توشی پێکانێکی سەخت هات بەو هۆیەشەوە بە گریانەوە یاریگای جێهێشت.
دیبالا لەگەڵ ئەوەی یەکەم گۆڵی یانەی یۆڤانتۆسی تۆمارکرد لەخولەکی 10ی یارییەکەدا، بەڵام لەخولەکی 20دا ئەو یاریزانە بەهۆی پێکانێکی ماسولکەییەوە کەوتە سەر زەوی و دوای ئەوە نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات و لەخولەکی 22 چوە دەرەوەی یاریگا و دایان کۆلۆسێڤسکی جێگەی گرتەوە.
دیبالا لە کاتی هاتنەدەرەوەی لە یاریگاکە بە چاوی پڕ لە فرمێسكەوە دەرکەوت، چەندین راپۆرتی ڕۆژنامەوانیش ئاماژە بەوە دەکەن کە بێگومان ئەو یاریزانە ناتوانێت بەشداری یاریی داهاتوی یانەكەی بكات لە بەرانبەر یانەی چێڵسی.
بڕیارە لە جەولەی دوەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە رۆژی چوارشەممەی داهاتو یانەی یۆڤانتۆس بەرانبەر یانەی چێڵسی یاریی بكات.
یۆڤانتۆس لە یەکەم یاریی خۆی لە چامپیۆنس لیگ سەركەوتنی بەسەر یانەی مالمۆی سویدی بەدەستهێنا.