ڕایۆلا: یۆڤانتۆس چاوی لەسەر ئەستێرەیەكی میلانە

01:25 - 18/09/2021

3088جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

مینۆ ڕایۆلای كە بەڕێوبەری چەند یاریزانێكی گەورەیە لە خولی ئیتاڵیا باسی لەچارەنوسی بەشێك لەو یاریزانانە دەكات كە ئەم وەك بەڕێوبەری كارەكانیان كار دەكات.

لە بارەی داهاتوی ئیبراهیمۆڤیچەوە، ڕایۆلا دەڵێت "دەبینین زلاتان لە مانگی حوزەیراندا چی دەکات".

مینۆ رایۆلا وتیشی: "زڵاتان هەمو کات و ساڵ لەدوای ساڵ بڕیار لەسەر چارەنوسی خۆی دەدات بێگومان هیچ هۆکارێک نییە بۆ پەلەکردن لە بڕیاردان، لەو ڕۆژەی هەست دەکات یاریزانێکی سەرەکی تیپەکە نییە، خانەنشین دەبێت و وەک بەڕێوەبەری یانەیەک وەرزی نوێ دەست پێدەکات".

هەروەها باسی لەوەش دەكات كە ئەگەری هەیە ئەلیسیۆ ڕۆمانیۆلی بچێتە یۆڤانتۆس، چونکە گرێبەستەکەی هاوینی داهاتو بەسەر دەچێت، حەز بە یاریکردن دەكات لەگەڵ دی لێخت لە یەک تیمدا، بەڵام دڵنیا نییە لەوەی کە هۆڵەندییەکە لە وەرزی داهاتو لە یۆڤانتۆس دەمێنێتەوە".

گرێبەستی زڵاتان و ڕۆمانیۆلی لەگەڵ ئەی سی میلان لەم وەرزەدا بەسەردەچێت و لە ئێستادا هیچ دانوستانێک لەگەڵ ڕۆسنێری نییە لەسەر نوێکردنەوەی گرێبەستەكەیان.

گرێبەستەکەی دی لێخت لەگەڵ یۆڤانتۆس لە هاوینی 2024 بەسەردەچێت، بەڵام چەندین ڕاپۆرت بانگەشەی ئەوەیان کردوە کە هۆڵەندیەکە پلانی داهاتوی یاریكردنە بۆ یانەی بەرشەلۆنە.

نیشانەکردن

#میلان #یۆڤانتۆس