بوفۆن: ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ بڕیارێكی لۆژیكانە بو

04:54 - 06/09/2021

3675جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

جیانلویجی بوفۆنی گۆڵپارێزی پارما دانی بەوەدا ناوە کە لە کاتی گواستنەوەی هاویندا لە کاتی دەرچونی لەناکاو کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی لە یۆڤانتۆس سەرسام نەبوە.
 
ئەو یاریزانە تەمەن 36 ساڵە بڕیاری دا دوای تەنیا سێ ساڵ کۆتایی بە گەشتەکەی لەگەڵ یۆڤانتۆس بهێنێت و بگەڕێتەوە بۆ مانچستەر یونایتد کە لە نێوان ساڵانی 2003 و 2009 یاریی بۆ ئەو یانەیە کردوە.
 
ئەفسانەیی یانەی یۆڤانتۆس لەبارەی ڕۆیشتنی هاوتیمی پێشوی لێدوانێكی بۆ ئانچ ئایۆ سپۆرت داو وتی: نابێت هاندەران سەرسام بن بە ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ، چونکە ئەو بە یاریزانێکی زۆر پڕۆفیشناڵ ناسراوە و زۆر بیر لە داهاتوی خۆی دەکاتەوە.
 
بوفۆن وتیشی: "ماوەی سێ ساڵە بەشداری لە ئەدای دیار و ئامانجە پڕکاریەکانی لەگەڵ یۆڤی کردوە و هیچ شتێکی نالۆژیکی نابینم لە هەڵبژاردنیدا بۆ ڕۆیشتن، زۆر بیری لێ كردۆتەوە ئینجا بڕیاری ئەوەی داوە".
 
لە كۆتایدا ئەو گۆڵپارێزە وتی: "یۆڤێ لە قۆناغی گۆڕانكاریدایە، کاتێک ڕاهێنەرێکی وەک ماسیمیلیانۆ ئەلیگری دەهێنێتەوە یانەكە، لەوانەیە نەتوانێت نازناوەكان بباتەوە، بەڵام نزیکی ئەوە دەبێتەوە".