ڤێری: ڕۆیشتنی ڕۆناڵدۆ یۆڤانتۆس لە ركابەری سکۆدتۆ دوردەخاتەوە

04:28 - 02/09/2021

2112جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

کریستیان ڤیری یاریزانی دێرینی یانەی یۆڤانتۆس و ئینتەر میلان، دانی بەوەدا ناوە کە بیانکۆنێری چیدی ركابەر نیە بۆ بردنەوەی نازناوی سێریا ئەی لەم وەرزەدا، ئەمەش دوای ڕۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی باشترین گۆڵکەری تیپەکە.

كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوای سێ ساڵ یاریكردن بۆ یانەی یۆڤانتۆس ئەو یانەیەی جێهێشت و ڕوی لە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی كرد.

ڤێری لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵیای وتی: "پێش ئەوەی ڕۆناڵدۆ بڕوات، یۆڤانتۆس خاوەنی بەهێزترین هێرشبەر بو، وە هێڵی هێرشبردنی تیپەکە باشتر بو، ئێستا ئینتەرمیلانم خستە پێشەنگەوەو بە نەبونی رۆناڵدۆ چانسی ئەو یانەیە زیاترە بۆ بردنەوەی نازناوەكان".

ئەو ئەستێرەیەی پێشوی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا وتیشی:"ڕۆناڵدۆ هەمو وەرزێك 25 بۆ 30 گۆڵی تۆمار دەکرد و ئێستا یانەكەی جێهێشتوە، هەربۆیە هیچ بژاردەیەک باشتر نییە بۆ ئەوەی جێگەی ئەو یاریزانە بگرێتەوە، بەڵام کەسێکی دیكە دەبێت ئەو گۆڵانە تۆمار بکات كە ئەوەش كارێكی ئەستەمە و مۆیس كین ئەو توانایەی نیە".

ڤیری لە كۆتایدا وتی:"پێموانییە کین بتوانێت زۆر گۆڵ بکات، بەڵام پێم وایە حەقە دەرفەتێکی تەواوی پێ بدرێت، ئیکاردی یاریزانێکە تەنیا چەند خولەکێک یاری لەگەڵ تیپەکەی دەکات، بەڵام گۆڵکەرێكی بە توانایەو بە ئاسانی 20 گۆڵ تۆمار دەکات لە وەرزێكدا، دەبوایە هەوڵیان بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە بدایە".