خەندان سپۆرت
یانەی بایرن میونشن بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاوکردۆتەوەو تێیدا پێكانی یەکێک لە ئەستێرەکانی ڕاگەیاند كە لە یاریی جامی سوپەری ئەڵمانیا و لە بەرانبەر بڕوسیا دۆرتمۆند دوچاری ببو.
یانەی بایرن میونشن ڕۆژی سێشەممە نازناوی جامی سوپەری ئەڵمانیای 2021ی بەدەست هێنا دوای ئەوەی لە پارک سیگنی ئایدۆنا 3 -1 لە یانەی بۆرۆسیا دۆرتمۆندی بردەوە.
بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی فەرمی یانەی باڤاریان، مانوێل نویەر گۆڵپارێزی یانەكە لە یاری یانەی بایرن میونخ لە بەرامبەر بۆروسیا دۆرتمۆند لە جامی سوپەری ئەڵمانیا لە پاژنەپێیدا توشی پێکان بوە.
مانوێل نۆیر ئەمڕۆ لە ڕاهێنانەكانی یانەكەیدا بەشداری نەكردو لەگەڵ ئەوەشدا بەرپرسانی ئەو یانە ئەڵمانیە ماوەی ئامادەنەبونی ئەو یاریزانەیان لە یاریگاکان ئاشکرا نەکرد.
ڕۆژنامەی بیلد ئەڵمانی تەئکیدیکردەوە کە مانوێل نیوێر چارەنوسی بۆ یاریی داهاتوی یانەكەی لە خولی بۆندسلیگا لە بەرانبەر یانەی كۆڵن بە نادیاری ماوەتەوە كە بڕیارە رۆژی یەكشەممەی داهاتو یارییەكە ئەنجام بدرێت.