سێ یانە ڕكابەری گواستنەوەی یاریزانێكی فەرەنسی دەكەن

02:40 - 19/07/2021

3322جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ڕۆژنامەی لیكیپی فەرەنسی لە هەواڵێكیدا ئاشكرایكردوە، کە یانەکانی تۆتنهام و ڕۆما و ناپۆلی دەیانەوێت پێش دەستپێکردنی وەرزی نوێی تۆپی پێ، مارکۆس تورام-ی یاریزانی فەرەنسی و ئەستێرەی یانەی بوڕوسیا مونشنگلادباخ بۆ یانەكەیان بگوازنەوە.

هەمان سەرچاوە ئەوەشی ئاشكراكردوە کە ڕۆماو ناپۆلی لەگەڵ بەڕێوبەری كارەكانی تورام لەپەیوەندیدا بون بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە، ئەمە جگە لەوەی كە یانەی تۆتنهام یەكێكی دیكەیە لەو یانانەی كە هەوڵەكانی بۆ گواستنەوەی ئەو یاریزانە خستۆتەگەر.

لیكیپ ئاماژەی بۆ ئەوە كردوە كە بەهای ئەو یاریزانە 25 ملیۆن یۆرۆیە و ئەگەری هەیە نرخی ئەو یاریزانە ببێتە هۆكاری ئەوەی كە تۆتنهام لە گواستنەوەی پاشەكشێ بكات.

تورام یەكێكە لەو یاریزانانەی كە دەتوانێت لە جێگەی جیاوازی یاریگا یاریی بكات و دەتوانێت لە باڵی ڕاست و چەپی یاریگا یاریی بكات، وەرزی ڕابردو تورام 40 یاریی بۆ مۆینشنگلادباخ کرد و 11 گۆڵی تۆمار کرد و 12 گۆڵیشی بۆ هاوڕێكانی دورست كرد.

نیشانەکردن

#تۆتنهام #رۆما #ناپۆلی