یاریزانێكی دیكەی بایرن میونشن كۆتایی ئەم وەرزە یانەكە جێدەهێڵێت

03:30 - 06/04/2021

3218جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

ئەستێرەیەكی یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی بڕیاریدا لە كۆتایی ئەم وەرزە ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت و ئەزمونێكی دیكە تاقیبكاتەوە.

پێشتر دیڤید ئالابای بەرگریکاری نەمسای بڕیاریدا لەکۆتایی ئەم وەرزە و دوای کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن ریزەكانی یانەكەی جێبهێڵێت، ئەوەش بەهۆی جێ بەدێ نەكردنی خواستە داراییەكانیەوە.

ڕۆژنامەی "کیکەر"ی ئەڵمانی دوپاتی کردەوە کە جیرۆم بواتینگ بڕیاری داوە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینی داهاتودا بە خۆڕایی پاش کۆتایی هاتنی گرێبەستەکەی ڕیزەکانی بایرن میونشن بەجێ بهێڵێت.

ئەم بڕیارەی بواتینگ دوای ئەوە هات کە بایرن میونشن گرێبەستی لەگەڵ بەرگریکاری فەرەنسی ئوبامیکانۆ واژۆ كرد و لە كۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە یانەكەوە دەكات.

ئەو تەمەن 32 ساڵە دوای 10 ساڵ لەگەڵ بایرن میونشن، بریاری جێهێشتنی یانەكەیدا و ئەگەری هەیە ئەو یاریزانە خولی یانەكانی ئیتاڵیا بكاتە وێستگەی داهاتوی.

نیشانەکردن

#بایرن میونشن