ماتیۆس: بایرن مونشن تەنها لەم حاڵەتەدا دەبێتە گاڵتە جار

02:26 - 31/12/2020

2812جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لوتەر ماتیۆس ئەستێرەی پێشوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا و یانەی بایرن مونشن پێی وایە ئەگەر باڤارییەکان بەو پێکهاتەیە بەهێزەوە خولی پلە یەکی ئەڵمانی بەدەست نەهێنن ئەوە دەبنە گاڵتە جار.

لە ئێستادا یانەی بایرن مونشن بە 30 خاڵ لە پێشەنگی خولی پلە یەکی ئەڵمانییە و دو خاڵ لە پێش یانەی بایەرلێڤركۆزنەوەیە كە ڕیزبەندی دوەمی گرتوە.

لەلێدوانێکیدا بۆ تۆڕی تی زێدی ئەڵمانی، ماتیۆس وتی: "ئەگەر بایرن مونشن بەو پێکهاتە گەورەیە خولی پلە یەکی ئەڵمانی بەدەست نەهێنیت، ئەوا لە ئەڵمانیا دەبێت گاڵتە جار".

ماتیۆس ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەرای ئەوە، پێم وایە ئێستا بایرن مونشن گۆڕانکاری کردوە، ئەگەر بە ئاسانی ببنە پاڵەوانی بۆندزلیگا، دواتر بیر لەبەدەستهێنانی چامپیۆنز لیگ دەکەنەوە بۆ ساڵی دوەم لەسەریەك.