چین ئەو شارانەی دیاریكرد كە جامی ئاسیای 2023 لەخۆدەگرێت

03:12 - 29/12/2020

1193جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

بە شێوەیەكی فەرمی یەكێتی تۆپی پێی وڵاتی چین ناوی ئەو شارانەی دیاریكرد كە باوەش بۆ یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2023 دەكەنەوە.

یەكێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتە ناوی 10 شاری ئاشكراكرد كە باوەش بۆ ئەو پاڵەوانێتیە دەگدەكاتەوە كە پێك دێن لە شارەكانی "پەیكین، تیانجین، شەنگەهای، چونگچینگ، شیان، كینجداو، دالیان، چینگداو، شیامین و سوجۆ.

تا ئێستا بەشێك لە یارییەكانی پاڵاوتنی جامی نەتەوەكانی ئاسیای 2023 بەڕێوەچوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ یارییەكانی پاڵاوتنی مۆندیال ئەنجامدەدرێت، كە بۆ ئەو پاڵەوانێتیە 24 هەڵبژاردە بەشداری دەكەن.

تا ئێستا هەڵبژاردەی عێراق هەنگاوی باشی بڕیوە لە گەیشت بە یارییەكانی ئەو پاڵەوانێتیە و پێشەنگی كۆمەڵەكەی خۆی گرتوە و تەنها سێ یاریی ماوە ئەنجامی بدات، كە تاڕادەیەك دو یارییان ئاسانە بۆ ئەو هەڵبژاردەیە.