ماتیوس: هالاند هاشێوەی لیڤاندۆڤیسكیە

03:40 - 23/12/2020

1928جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

لۆتەر ماتیۆسی ئەفسانەی پێشوی تۆپی پێی ئەڵمانیا و بایرن مونشن، ستایشی ئێرلینگ هالاندی نەرویجی هێرشبەری دۆرتمۆند دەكات و لەگەڵ ئەوەشدا پێیوایە ئەو یاریزانە بۆ ماوەیەكی زۆر لە سیگناڵ ئیدونا پارك نامێنێتەوە.

ماتیوس لەوتەکانیدا کە ڕۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی بڵاویكردۆتەوە دەڵێت "هالاند بە ئاستێكی بەرز دەركەوتوە و پێموایە کاتێک کاتی خۆی دێت و دۆرتمۆند جێدەهێڵێت، ئەو ئامادەیە هەنگاوی دواتر بنێت، ئێمەش شانازی دەکەین کە لەبۆندسلیگادا بمێنێتەوە".

ماتیۆس "دۆرتمۆند دەبێت سوپاسگوزاری ئەوە بێت کە توانی پشت بەو یاریزانە ببەستن، ئەو هێرشبەرە کە بەڕاستی لەگەڵ تیپەکەدایە، هالاند تەمەنی 20 ساڵە، لەگەڵ ئەوەشدا وەك ئامێری گۆڵکردن دەردەكەوێت و یارمەتی زۆر گرنگ پێشەكەشی هاوڕێكانی دەکات، ئەو زۆر پێویستە بۆ یانەكەی".

ماتیۆس "هالەند لە دۆرتمۆند دەبینرێت هەروەک چۆن لیڤاندۆڤیسكی لە بایرن مونشن دەردەكەوێت، ئەو جۆرە یاریزانانەی لەم ئاستەدا نەک هەر ئەرکی تۆمارکردنی گۆڵیان لە ئەستۆدایە  بەڵکو تیپەکەش بەرەو پێشەوە دەبەن" .

ئەو ئەستێرەیەی پێشوی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا وتیشی "ئەو بەرگری دەکات، کە بەڕاستی چێژی لێ وەردەگرم کاتێک ئەو و لیڤاندۆڤیسکی دەبینم لە دۆرتمۆند و بایرن بۆ ئەوەی ئەنجامی دەدەن، ئەو تەنها هێرشبەرێکی ئاسایی نییە"

لە كۆتایدا ماتیۆس وتی "زۆر مەزنە هالاند بەم تەمەنەی ئەوە ئەنجام دەدات، تەنها بیر لە خۆی ناکاتەوە، بیر لە هەمو تیپەکە دەکاتەوە".