خەندان سپۆرت
یونس محمودی عێراقی و یاریزانی پێشوی هەڵبژاردەی عێراق باس لە موهەند عەلی یاریزانی یانەی سیلییەی قەتەری دەكات و پێیوایە ئەو یاریزانە لە یارییەكانی ئەم وەرزەی خولی یانەكانی قەتەر بە ئاستێكی ناوازە دەردەكەوێت.
یۆنس محمود لە لێدوانێكیدا بۆ "عەرەبی جدید" وتی "میمی خاوەنی كۆمەڵێك بەهرەی تایبەتە و ئەو گۆڵكارێكی بەتوانایە، سەرنەكەوتنی ئەو لە وەرزی ڕابردو لەگەڵ دحیل و بۆرتیمۆنینسی پورتوگالی شتێكی ئاساییە و لە ژیانی پیشەگەری هەمو یاریزانێكدا ڕودەدات.
ئەو یاریزانەی پێشوی عێراق وتیشی "لەو كاتەی میمی یاریی بۆ دحیل دەكرد لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق بە ئاستێكی زۆر باش دەردەكەوت و گۆڵی تۆماردەكرد، ئەوەش خاڵی بەهێزی ئەو یاریزانە بو، گواستنەوەی ئەو بۆ سیلییە و یاریكردن بە شێوەی سەرەكی دەرفەتێكی باش دەخاتە بەردەم ئەو یاریزانە بۆ ئەوەی بە ئاساتێكی نایاب دەركەوێت و گۆڵی زیاتر تۆماربكات، ئێمە چاوەڕێی ئەوین".
یونس وتیشی "سەرەتایی پیشەگەری ئەو یاریزانە، خۆمم بیر دەخاتوە لەو كاتەی هەنگاوم دەنا بەرەو دنیای پیشەگەرێتی، یارییم بۆ یانەی وەحدەی ئیماڕاتی كرد بۆ ماوەیەكی كورت، دوای چومە یانەی خوری قەتەڕی توانیم تواناكانم پێش بخەم، پاشان ڕومكردە یانەی غەڕافە و بەردەوام بوم لە یاریكردن، وە دڵنیام میمی بەهێزەوە لەگەڵ سیلییە دەردەكەوێت".
موهەند عەلی بە شێوەی خواستن و بۆ ماوەی ساڵێك پەیوەندی بە یانەی سیلییەی قەتەرییەوە كردوە، لە یەكەم یاریشدا لە خولی قەتەری ئەو یاریزانە توانی گۆڵێك لە یانەی رەیان تۆماربكات.