خەندان سپۆرت
پێگەی "givemesport" پێكهاتەی نمونەی یانەی بەرشەلۆنەی بۆ وەرزی داهاتو بڵاوكردۆتەوە، دیاریی كردنی ئەم پێكهاتەیە دوای ئەوە دێت كە لیۆنێل مێسی بڕیاریدا لە یانەی بەرشەلۆنە یمێنێتەوە.
هەمان سەرچاوە بۆ دیاریكردنی ئەم پێكهاتەیە پشتی بەستوە بە داواكارییەكانی كومانی ڕاهێنەر كە نیازی هەیە یاریزانی نوێ بۆ یانەكەی بانگهێشت بكات كە ئەوانی دیپا و ویناڵیدۆمی هۆڵەندین.
پێكهاتەی چاوەڕوانكراوی بەرشەلۆنە بۆ ركابەرییەكانی وەرزی داهاتو..
گۆڵپارێز.. تێر شتیگن
هێڵی بەگری.. جیرارد پیكیە، لینگلیت، سیمیدۆ، جۆردێ ئالبا
هێڵی ناوەند.. دی یۆنگ، ویناڵیدۆم، كۆتینهۆ
هێرشبەر.. مێسی، گریزمان، دیپای