خەندان سپۆرت
یارییەكانی پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە بۆ تێنسی سەرزەوی بەردەوامی هەیە و لە قۆناغی سێیەمی ئەو پاڵەوانێتیەدا ڕیزبەندی یەكەمی جیهان بەردەوامی دایە بردنەوەكانی و سەركەوتنێكی ئاسانی تۆماركرد.
بەرەبەیانی ئەمرۆ بە كاتی باشوری كوردستان سێ یاریی لە قۆناغی سێیەمی یارییەكانی پاڵەوانێتی ئەمریكای كراوە بەڕێوەچو، لە یەكەم یاریدا ئەدریان مانارینۆ فەرەنسی ڕوبەڕوی ئەلكسەندەر زڤرێڤی ئەڵمانی بۆوە و یارییەكەشی بە ئەنجامی سێ كۆمەڵ بەرامبەر بە كۆمەڵەیەك بە یاریزانە ئەڵمانییەكە دۆڕاند، خاڵی كۆمەڵەكانیش (7-6، 6-4، 6-2، 6-2) بون.
لە یاریی دوەمدا نۆڤا جیۆكۆڤیچی سڕبی بەرامبەر یان لینارد شترۆڤی ئەڵمانی یاریی كرد و ڕیزبەندی یەكەمی جیهان توانی بە ئاسانی و بە سێ كۆمەڵەی بێ وەڵام یارییەكە لە بەرژەوەندی خۆی كۆتایی پێبهێنێت، خاڵی كۆمەڵەكانیشی (6-3، 6-3، 6-1) بون.
لە یارییەكی دیكە و لە ئەنجامێكی چاوەڕوان نەكروادا ستیڤانۆس تیستیباسی یۆنانی بە ئەنجامی 2-3 كۆمەڵە بە تێنسزانی كرواتی بۆرنا چۆریچ دۆڕا و خاڵی كۆمەڵەكانیشیان (7-6، 4-6، 6-4، 5-7، 6-7) بون.