گواردیۆلا: بێلسا باشترین ڕاهێنەری جیهانە

03:11 - 18/04/2020

2693جار خوێندراوەتەوە

خەندان سپۆرت

 

پیپ گواردیۆلای ئیسپانی و ڕاهێنەری یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی دوپاتی کردەوە کە ماوریسیۆ بێلسای ئەرجەنتینی باشترین ڕاهێنەری جیهانە.

لەلێدوانێکیدا کە گۆڤاری ئۆنزی فەڕەنسی بڵاویکردوەتەوە، گواردیۆلا دەڵێت: "من زۆر سەرسامم بە تواناکانی بێلسا، چونکە ڕاهێنەرێکە بەردەوام هەوڵ دەدات یاریزان بەرەو پێشەوە بببات، هیچ کاتێک نەمبینیوە ئەوەی لە ژێر دەستی بێلسا ڕاهێنانی کردبێت و بە خراپی باسی بێلسا بکات یاخود ڕەخنە لەو ڕاهێنەرە بگرێت".

وتیشی: "هەرکاتێک کە چاوم بە بێلسا ئەکەوێت گوێ لە ئامۆژگارییەکانی دەگرم و دواتر سودی لێدەبینم، هەمو کاتێک شتە گرنگەکانی ڕاهێنانم پێ دەڵێت".

گواردیۆلا ئاماژەی بەوەشکرد، كە زۆر دڵخۆش دەبێت ئەگەر بەردەوام ببینێت ئەو راهێنەرە لە كارەكەی بەردەوام بێت، چونكە بونی ئەو بۆ تۆپی پێ زۆر گرنگە.

نیشانەکردن

#باشترین #گواردیۆلا