خەندان سپۆرت
سیزار ئازبیلیکویتای ئیسپانی و یاریزانی لای راستی یانەی چێڵسی لەندەنی باس لە رق و توڕەیی هاندەرانی یانەکەی دەکات بەرانبەر یەکێک لە ئەستێرەکانی یانەی بەرشەلۆنە.
لەلێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئازبیلیکویتای یاریزانی یانەی چێڵسی لەسەر هاندەرانی یانەکەی وتویەتی "لەنزیکەوە ئاگاداری ئەوەم هاندەرانی یانەکەم تەنها رق و توڕەییان بەرانبەر ئەندریاس ئینێستای ئەستێرەی پێشوی هێڵی ناوەڕاستی یانەی بەرشەلۆنە هەیەو هەرگیز ئارەزوی ئەوە ناکەن چاویان پێیبکەوێت و بیبینن".
ئەو ئیسپانیە زیاتر رونیکردوەتەوەو دەڵێت "ساڵی 2009 ئینێستا لەکاتی کوشندەدا تۆڕی گۆڵی شینپۆشەکان دەهەژێنێت و بەو هۆیەوە چێڵسی لە نازناوەکە دوردەخاتەوە، لەو کاتەوە تائێستا ئەو رق و قینەیە لە هزر و دڵی هاندەرانی چێڵسیدا ماوەتەوە و نایانەوێت ئینێستا ببینن و یاریزانێکی خۆشەویست نییە لای ئەوان.
یارییەكەی بەرشەلۆتە و چێڵسی كە لە نێو یاریگەی ستامفۆرد بریدج ئەنجامدرا، یەكێكە لە ناخۆشترین یادەوەرییەكان بۆ هاندەران و یاریزانانی چێڵسی، چونكە یاریزانەكان پێیانوابو لەو یارییەدا بە ئاشكرا ناوبژیوان دژیایەتی كردون.